پەیامێك لە وتەبێژی فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

هەولێر-KDP.info- بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و جیهان دەكەین و هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی دڵخۆشی و سەقامگیری بۆ هەرێمی كوردستان و پتەوتركردنی یەكڕیزی گەلەكەمان.
بەم بۆنەیشەوە رایدەگەیەنین، پشووی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە رۆژی پێنجشەمە 2018/6/14 دەست پێدەكات و تا رۆژی دووشەممە 2018/6/18 بەردەوام دەبێت و رۆژی سێ شەممە 2018/6/19 دەوامی فەرمی لە دام و دەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكاتەوە
سەفین دزەیی
وتەبێژی فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان




