٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چەكدارانی پەیەدە، دەست بەسەر ماڵی سەركردەكانی ئەنەكەسەدا دەگرن

سەرچاوە: KDP.info

 

رۆژئاوای كوردستان-KDP.info- سەكردەكانی ئەنەكەسە دەڵێت، چەكدارانی پەیەدە لە شار و شارۆكەكانی رۆژئاوای كوردستان، هێرشیان كردووەتە سەر ماڵی سەركردەكانی ئەنەكەسە و دەستیان بەسەردا دەگرن.

فوئاد عەلیكۆ، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "چەكدارانی پەیەدە، ماوەیەكە هێرشی سەر ماڵ و كەسوكاری سەكردەكانی ئەنەكەسە دەكەن، ئەمەیش بە بیانووی ئەوەی كە گوایە ئەوان ناپاكییان كردووە و دەڵێن، دەبێت ئەم كەسانە لەو وڵاتەدا نەمێنن".

عەلیكۆ گوتیشی: "چەكدارانی پەیەدە لە شارەكانی رۆژئاوای كوردستان دەستیان بەسەر ماڵ، كوڕ و هاوسەری ئیبراهیم برۆ و چەندین سەركردەی دیكەی ئەنەكەسەدا گرتووە و پێیان دەڵێن ئەمە موڵكی خۆیانە و دەبێت ئەم كەسانە لەم وڵاتەدا بە هیچ شێوەیەك بوونیان نەبێت".

ئەو سەركردەیەی ئەنەكەسە باوەڕی وایە، هەر جارێك پەیەدە شكست بخوات، تۆڵەی خۆی لە گەلی كورد دەكاتەوە و، ئەمەیش هەموو نیشانەی دۆڕانی سیاسیی ئەوانە، بۆیە دەبێت دەست لەم كارانە بەر بدەن، چونكە بەوە ناگەنە هیچ ئامانجێك.

تا ئێستا زیاتر لە ١٠ سەركردەی سیاسیی ئەنەكەسە و بە دەیان لایەنگری ئەو ئەنجوومەنە، لە زێندانەكانی پەیەدەدان و بە دەیان ئۆفیسیشیان سووتێندراون.

ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا "ئەنەكەسە"، لە كۆمەڵێك پارت و لایەنی سیاسی پێك هاتووە و لە ٢٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١١دا، لە ژێر چاودێریی سەرۆك بارزانی دامەزراوە.

 

كـــاروان بــــاعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار