٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

توركیا بە چڕی گوندەكانی رواندز بۆردوومان دەكات

سەرچاوە: KDP.info

 

سۆران-KDP.info- قایمقامی شارۆچكەی رواندز رایگەیاند، دوو سەعاتە توركیا بەردەوام چیای بەدران و دەوروبەری گوندی بوكریسكان بۆردوومان دەكات، كە بۆردوومانەكە تەنیا 200 مەتر لە ئاواییەكانەوە دوورە و، بەو هۆیەوە زیان بەر هاووڵاتیان كەوتووە و ترس و دڵەڕاوكێیش لای گوندنشینان دروست بووە.

كوێستان ئەحمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لەبەر پەكەكە، دوو سەعاتە توركیا بەردەوام زنجیرەچیای بەدران و دەوروبەری گوندی بۆكریسكان لە سنووری ناحیەی وەرتێ بۆردوومان دەكات و، تا ئێستایش بۆردوومانەكە بەردەوامە".

قایمقامی شارۆچكەی رواندز گوتیشی: "ئەو بۆردوومانە تەنیا 200 مەتر لە ئاواییەكانەوە دوورە، بۆیە زیان بەر هەندێك هاووڵاتی كەوتووە و ترس و دڵەڕاوكێیەكی زۆریشی لای هاووڵاتیانی ناوچەكە دروست كردووە:"

ئەو هەروەها دەشڵێ: "تا بۆردوومانەكە نەوەستێت، ناتوانین زەرەر و زیانەكان بزانین".

 

ڕابین شێروانی 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار