نێچیرڤان بارزانی و سیلیمان، پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق تاووتوو ده‌كه‌ن

هه‌ولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی و سیلیمان، دواپێشهاته‌كان و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌و بڕیارانه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌رچووه خسته به‌ر باس. هه‌ردوولایش جه‌ختیان له یه‌كده‌نگیی هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق كرده‌وه و هیویایان خواست ئه‌و كێشانه‌ی هاتوونه‌ته ئاراوه، چاره‌سه‌ر بكرێن و نه‌بنه ڕێگرى به‌رده‌م پێكهێنانى حكوومه‌تی نوێی عێراق.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9/6/2018، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و كین گرۆس كۆنسوڵی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.
له دیدارێكدا شاندی میوان تیشكیان خسته سه‌ر دواپێشهاته‌كان و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌و بڕیارانه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌رچووه. له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا جه‌ختیان له یه‌كده‌نگیی هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق كرده‌وه و هیویایان خواست ئه‌و كێشانه‌ی هاتوونه‌ته ئاراوه، چاره‌سه‌ر بكرێن و نه‌بنه ڕێگرى به‌رده‌م پێكهێنانى حكوومه‌تی نوێی عێراق.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به یه‌كگرتوویی به‌شدارییه‌كی جیددی له حكوومه‌تی داهاتووی عێراقدا بكه‌ن به شێوه‌یه‌ك سه‌قامگیریی سیاسی و ئابووری بۆ عێراق فه‌راهه‌م بكات.
ئاڵوگۆڕكردنی بیروبۆچوون له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به ڕه‌وشی ناوچه‌كه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.




