٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەینێ، لیستی قەوارەكان دەدرێتە ئەنجوومەنی كۆمیسیاران

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  دوای كۆتاییهاتنی تۆماركردنی ناوی قەوارە سیاسییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، زیاتر لە 35 قەوارەی سیاسی خۆیان تۆمار كردووە و، ئەمڕۆیش وردبینییان بۆ دەكرێت و سبەی پێشكەشی ئەنجوومەنی كۆمیسیاران دەكرێت بۆ ئەوەی پەسەند بكرێن.


رۆژی 8ی مانگی رابرد، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بە مەرسوومێك ڕۆژی 30ی ئەیلوولی بۆ ئەنجامدانی خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی دیاری كرد و كۆمیسیۆنیش دەستی بە ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكە كردووە.

نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە 1/7/2018ـەوە دەست پێدەكات و تاوەكو 31/7/2018 بەردەوام دەبێت، لەو ماوەیەدا هاووڵاتیان دەتوانن بە مەبەستی نوێكردنەوە، گۆڕین، گواستنەوە و زیادكردنی ناوەكانیان، سەردانی بنكەكان بكەن.

شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پێوەندییەكان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "رۆژی پێنجشەممە 7/6، تۆماركردنی قەوارە سیاسییەكان تەواو بوو و زیاتر لە 35 قەوارەی سیاسی خۆیان تۆمار كردووە، ئەمڕۆیش وردبینییان بۆ دەكەین و بەیانی پێشكەشی ئەنجوومەنی كۆمیسیارانی دەكەین بۆ ئەوەی پەسەند بكرێن".

حەسەن گوتیشی: "بۆ هاوپەیمانێتییش لە 18ی ئەم مانگەوە تا 20ی مانگ، دەست بە پێشكەشكردنی هاوپەیمانەتی دەكرێت و داواكارییەكان وەردەگرین، جا هەر قەوارەیەكی سیاسی، یان چەند قەوارەیەك بیانەوێت هاوپەیمانێتی دروست بكەن، سەربەستن".

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار