قاسم شەشۆ دهڵێ، شەڕ لە شنگال ههڵگیرسێ، حهشد لێی بهرپرسه

شنگال-KDP.info- فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی شنگال هۆشداری دا و دەڵیت، دوور نییە شەڕیک لە شنگالدا ڕوو بدات و هەموو ئاماژەکان بۆ شەڕیک دەچن و حەشدی شەعبی لێی بهرسه.
لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەرەی و ئەو خیانەتەی لە کەرکووک کرا و دواتر حەشدی شەعبی دەستی بەسەر چەندین ناوچەی دیکەی کوردستانی داگرت، ئێستا بە دەیان پێشێلکارییان لهو ناوچه دهستبهسهرگیراوانهدا كردووه، شنگالیش یەکێک بوو لەو ناوچانەی کە حەشد دەستی بەسەردا گرت.
قاسم شەشۆ، لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، ''دوور نییە لە شنگال شەڕیک ڕوو بدات، چونکە لە شنگال ئێستا ئەو لایانانەی کە بە ناو پارێزگاری لە خەڵک دەکەن، بەربوونەتە گیانی خەڵک و هەڕەشەیان لێ دەکەن، باشیش دەزانن خەڵک بڕوایان پێیان نییە.''
گوتیشی: ''دوای هاتنی هێزەکانی ئەمریکا و هاتنی بەشێک لە هێزەکانی عیراقی، ئێستا حەشدی شەعبی ڕۆژێک دێت و داوای چەکدانان لە هێزە ئێزدییەکان دەکات و ڕۆژێکیش چەک لە خەڵک وەردەگرێت؛ ڕەوشی خەڵک زۆر مەترسیدارە و حەشدی شەعبی کەس لە سەرووی خۆی نابینێت و حیساب بۆ هیچ هێزێكیش ناكات.''
دوای هاتنی حەشدی شەعبی بۆ شنگال چەندین جار ئیدارەی شەرعیی شنگال داوای لەو هێزە کردووە شنگال چۆڵ بکهن بۆ ئەوەی بتوانن زیاتر خزمەت بە خەڵکی شارەکە بکەن، کەچی نەک تەنیا گوێیان به داواكارییهكان نەداوە، بەلکو هەڵساون بە دانانی هەندێک کەسی ناشەرعی لە شنگال.''
ئەم فەرماندەیی پێشمەرگە زانیاری لەبارەی ئەو حەشدەی ئێستا لە شنگالدا ههنه و گوتی: ''ئەو حەشدانەی لە شنگالن ناکرێت ئێمە چاوەڕێی شتێکی باشیان لێ بکەین، چونکە هەموو ئەوانەن ئەنجامدەری کارەساتی ئێزدییان بوون لە ساڵ ٢٠١٤، پێویستە خەڵکی شنگالیش هیچ بڕوایەکیان بەم هێزانە نەبێت.''
شنگال بەپێی هەڵکەوتە جوگرافییەکەی ناوچەیەکی سنوورییە و نێوان عێراق و سووریا و، ڕووبەرێکی فراوان لەخۆ دهگرێت. ئێستا چەند هێزێکی نایاسایی بەڕیوەی دەبەن و خەڵکی شنگالیش دوای رزگارکردنیشیان نهگهڕاونهتهوه شنگال، ئهوان ترسیان له حەشدی شەعبی زیاتره، بۆیه هێشتا لە ٨٥%ی خهڵك لە نێو کەمپەکاندان لە هەرێمی کوردستان و نایانهوێ بگەڕێنەوە و حەشدی شەعبی حوكمیان بكات.''
حەشدی شەعبی هیزێکی میلیشاییه و بە فهتوای مەرجەعی شیعی دامەزراوە، هێزێکە بەوە ناسراوە بگاتە هەر جێگایەک بە کاولکاری بەجێی دەهێڵێت.
ماوەیەکە هێزێکی ئەمریکایی بە چەند ڕاوێژکارێكهوه لە شنگالدا جێگیر بوون و هەر لە دوای هاتنی ئەو هێزەش، هێزێکی دیکەی عێراقی خۆی گەیاندە نێو شاری شنگال دوای هاتنی ئەم هێزانە ڕەوشی شنگال تێکچووه.
کـــاروان بـــاعەدری




