گوندەکانی کورد و تورکمان لە خانەقین بەرەو چۆڵبوون دەچن

خانه‌قین-KDP.info- به‌رپرسێكی پارتی له قه‌ره‌ته‌په ده‌ڵێ، دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، داعش به‌رده‌وام هێرش ده‌كاته سه‌ر گونده‌كانی كورد و توركمان و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كات، گوندنشینان ده‌ڕفێنێت، خانوو ده‌ڕووخێندرێن و هێزه عێراقییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبییش بێده‌نگن.
له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و نه‌مانی هێزی پێشمه‌رگه له سنووری خانه‌قین جارێكی دیكه بۆشاییی ئه‌منی دروست بووه و داعش سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه و شه‌وانه هێرش ده‌كه‌نە سه‌ر گونده‌كانی ناوچه‌كه و خه‌ڵك ده‌ڕفێنن و زیانیان پێ ده‌گه‌یەنن و هێزه عێراقییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبیش بێده‌نگن و توانای پاراستنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یان نییه، بۆیه داوا ده‌كرێت هێزی پێشمه‌رگه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌كه، ئه‌گه‌رنا له ترسی داعش خه‌ڵكه‌كه هه‌مووی ئاواره ده‌بێت.
كه‌مال ئیبراهیم، به‌رپرسی ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له قه‌ره‌ته‌په، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "پێش سێ ڕۆژه له گوندی گلابات له سنووری ناحیه‌ی جه‌باره چوار چه‌كداری داعش له نزیك گونده‌كه له لایه‌ن خه‌ڵكی گونده‌كه‌وە ده‌ستگیر كران و ڕاده‌ستی ئاسایشی كفری و جه‌باره كران و دوابه‌دوای ئه‌مه، ئەو چه‌كدارانەی داعش كه ده‌ستگیر كرابوون له عه‌شیره‌تی به‌هێز بوون و عەشیرەتەکەیان هه‌ڕه‌شه له گونده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌ن و تۆڵه‌یان لێ ده‌كه‌نه‌وه و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به دۆشكه و بیكه‌یسی و هاوه‌ن هێرش کراوەتە سه‌ر گونده‌كه و دوای ئه‌وه‌ی سەعاتێك شه‌ڕ به‌رده‌وام بووه تیرۆریستانی داعش شكاون و گەڕاونه‌ته‌وه شوێنی خۆیان و دۆخی خه‌ڵكی گونده‌كه له‌وپه‌ڕی خراپیدایه.'
كه‌مال ئیبراهیم گوتی: "دوای ئه‌وه، ئه‌مڕۆ ڕاید محه‌ممه‌د حه‌مید، كه ئه‌فسه‌ری پۆلیسی خانه‌نشینه و كورده له‌گه‌ڵ هاووڵاتییه‌كی دیكه به ناوی لوقمان مه‌حموود حه‌سه‌ن، كه ئه‌ندامی پارتییه و هه‌ردووكیان خه‌ڵكی گوندی گلاباتن به‌ره‌و جه‌باره چوونه، له ڕێگا بۆمبێكیان پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه، ڕاید محه‌مه‌د شه‌هید بووه و لوقمانیش به سه‌ختی بریندار بووە."
ئیبراهیم باسی له‌وه‌ش كرد: "هه‌ر ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی داعش 30 گولله هاوه‌نیان ئاراسته‌ی گوندی ئاشتۆكانی سه‌ر به ناحیه‌ی جه‌باره كردووه، به‌و هۆیه‌وه پێنج خانوو ڕووخاون و دوو ئۆتۆمبێلیش تێكشكێندراون، بۆیه ئێستا خه‌ڵكی گونده‌كانی گه‌لابات و ئاشتۆكان خه‌ریكی ئه‌وه‌ن ماڵه‌كانیان ده‌پێچنه‌وه و ئاواره‌ی كفری و سه‌نته‌ری ناحیه‌ی جه‌باره ده‌بن له ترسی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش."
له‌باره‌ی ڕۆڵی هێزه عێراقییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبییەوە، ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی گوتی: "هێزه عێراقییه‌كان له ناوچه‌كه هه‌ن و بێده‌نگن و دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و نه‌مانی هێزی پێشمه‌رگه بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌منی دروست بووه و هێزه عێراقییه‌كانیش ناچنه هایانه‌وه و له ئاست ئه‌و هه‌ڕه‌شانه بێده‌نگن."
ئیبراهیم گوتیشی: "تاوه‌كو هێزی پێشمه‌رگه نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه‌كه ئه‌سته‌مه بتوانرێت ئه‌منییه‌ت بۆ ناوچه‌كه بگەڕێندرێته‌وهە."
گوندی گلابات و ده‌وروبه‌ری كوردن و گوندی ئاشتۆكان توركمانن و داعش‌یش به‌رده‌وام هێرش ده‌كاته سه‌ریان و ماویه‌ك پێش ئێستاش ئه‌نجومه‌نی گوندی ئاشتۆكان و چه‌ند هاووڵاتییه‌كیان ڕفاند و هاووڵاتییه‌كان به پاره ئازاد كران و ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش چاره‌نووسی دیار نییه.
بڵند ئیبراهیم




