پارتى و یه‌كێتى كۆ بوونه‌وه: هه‌ڵوه‌شاندنه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت له هه‌رێمى كوردستان ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- وێڕای جه‌ختكردنه‌وه‌یان له یه‌كڕیزیى لایه‌نه كوردستانییه‌كان له به‌غدا، پارتى و یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا هه‌ڵوه‌شاندنه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌تیان له هه‌رێمى كوردستان ڕه‌ت كرده‌وه. هاوكات بڕیارى په‌رله‌مانى عێراقیان به بڕیارێكی ''ئینفیعالی'' ناو بردووه چونكه مافی دەنگدانی له پێشمه‌رگه سەندووەتەوە.
ده‌قی ڕاگه‌یێندراوی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7/6/2018، كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق و لێكه‌وته‌كانى دواى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كانى ده‌نگدان تاووتوو كرا و، هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرینگیى ته‌بایى و یه‌كڕیزیى لایه‌نه كوردستانییه‌كان له به‌غدا كرده‌وه.
كۆبوونه‌وه هه‌ڵوه‌شاندنه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌تى له هه‌رێمى كوردستان ڕه‌ت كرده‌وه و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه به‌پێى ده‌ستوور هه‌ر هاووڵاتییه‌ك مافى ده‌نگدانى هه‌یه و ناتوانرێ ئه‌و مافه‌ى لێ زه‌وت بكرێت و ده‌بێ ڕێز له‌و مافه ده‌ستوورییه بگیرێت.
كۆبوونه‌وه دووپاتى كرده‌وه كه لە جیاتی ڕێزگرتن له ڕۆڵى قاره‌مانانه‌ى پێشمه‌رگه له شه‌ڕى دژى داعش و پێ‌زانین بۆ ئەو هەموو قوربانى و قارەمانییەتییە زۆره‌ی نواندوویانه، کەچی به بڕیارێكى ئینفیعالیى په‌رله‌مانى عێراق، مافی دەنگدانی لێ سەندراوەتەوە.
كۆبوونه‌كه دۆخى ناوخۆى كوردستان و چه‌ند پرس و بابه‌تێكى دیكه‌ى په‌یوه‌ست به دۆخى عێراق و ناوچه‌كه تاووتوو كرد.




