"ده‌رگای كۆمسیۆن به ڕووی قه‌واره سیاسییه‌كاندا دادەخرێ"
__2018_06_07_h15m0s19__ER.jpg)
هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ كۆتاڕۆژی وه‌رگرتنی ناوی قه‌واره سیاسییه‌كانه له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی، تا ئێستاش سه‌ردانی قه‌واره سیاسییه‌كان بۆ كۆمسیۆن به‌رده‌وامه.
ئه‌مرۆ 7\6\2018 دواڕۆژی تۆماركردنی ناوی قه‌واره سیاسییه‌كانه له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی، كه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك دیاری كرابوو بۆ ئه‌وه‌ی قه‌واره سیاسییه‌كان ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن, به پێی زانیاریی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان تا ئێستا 23 قه‌واره و لیستی جیاواز ناوی خۆیان تۆمار كردووه, كه له ناویاندا پارتی دیموكراتی كوردستانه، كه به شێوه‌یه‌كی یاسایی و پابه‌ندبوون به ڕێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی ڕێكاره‌كانی ته‌واو كردووه.
كاروان جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری ئامار و داتای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆ و ڕاپرسی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئه‌مڕۆ كۆتاڕۆژی تۆماركردنی ناوی قه‌واره سیاسییه‌كان بوو، كه ده‌بێ هه‌ر حزبێك به پێی ڕێنماییی كۆمسیۆن ڕێكاره‌كان بگرێته‌به‌ر، دواتر لە كاتی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەراندا لایەنەكان و نوێنەری ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی دەتوانن ئامادە بن و سەرنج و تێبینییەكانیان بخەنە ڕوو".




