٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حەشدی شەعبی داوای رادەستکردنی چەک لە هێزەکەی حەیدەر شەشۆ دەکات

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- فەرماندەیەکی هێزی پاراستنی ئێزدیخانی سەر بە حەیدەر شەشۆ، دەڵێ، ئەمڕۆ هێزەکانی حەشدی شەعبی لە شنگال پێیان گوتین کە دەبێ چەکەکانتان رادەست بکەن، ئێمەیش وەڵامان دانەوە کە چەکمان بۆ داعش دانەناوە و بۆ ئێوەیشی دانانێین.

سەلام شنگالی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، هێزەکانی حەشدی شەعبی لە نێو شنگالدا بەبیانووی ئەوەی کە ئێمە لە دەستی ئەوان دانین، سەر بە ئەوان نین، دەبێ چەک دابنێین، ئێمەش لە وەڵامدا پێمان گوتوون کە بۆ داعش چەکمان دانەنا، ئیدی بۆ ئێوەیشی دانانێین.
سەلام شنگالی، دەڵێ ئێمە و شنگالییەکان رازینابین کە چەکی هێزەکانی پاراستنی ئیزدیخان رادەستی حەشدی شەعبی بکرێ،  بۆیە لێیان قبووڵ ناکەین.
سەبارەت بەم پرسە، قادر قاچاخ بەرپرسی لقی پارتی لە شنگال بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دەڵێ، ئەمە راستە و چەندین جارە شتی لەوجۆرە روودەدات، چونکە حەشدی شەعبی و هێزەکانی دیکەی عێراق جگە لە خۆیان هێزی دیکەی قبووڵ نییە.

ئەو دەڵێ، کێشە لەوەدایە حەشدی شەعبی و هێزی عێراقی لەوێ خۆیان بە شەرعی دەزانن، بەڵام لە راستیدا خۆیشیان باش دەزانن کە ناشەرعین، ئێستا دوای هاتنی ئەم هێزانە بۆشایی ئەمنی زۆر دروستبووە، بەڵام وەک فەرمیی لەوە ئاگادارنین کە ئەم هەڕەشەیەی حەشدی شەعبی بڕیاری فەرمیی بەغدایە یانیش بڕیارێکی لۆکالی خۆیانە.
جێی ئاماژەیە دوێنێ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەواڵێکی دا زانیاری ئەوەی راگەیاند کە هێزێکی عێراقی گەیشتنە نێو شنگال، ئەم داوایەی ئەمڕۆیی حەشدی شەعبیش لە دوای گەیشتنی ئەو هێزەوەیە کە داوای رادەستکردنی چەک لە هێزەکانی پاراستنی ئیزدیخان دەکات.

کـــاروان بـــاعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار