فه‌ڕه‌نسا، به گرینگی ده‌زانێ لایه‌نه كوردستانییه‌كان به یه‌كگرتوویی له به‌غدا دانوستان بكه‌ن

هه‌ولێر-KDP.info- له دیداریدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له عێراق به گرینگی زانی لایه‌نه كوردستانییه‌كان به یه‌كگرتوویی له به‌غدا دانوستان بكه‌ن و به‌شدارییه‌كی كارایان له پرۆسه‌ی پێكهێنان و حكوومه‌تی داهاتووی عێراقدا هه‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له هه‌ولێر و به‌غدا كرد كه هه‌وڵیان داوه به‌شێك له كێشه‌كانی نێوانیان به دیالۆگ و گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3/6/2017، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له بڕۆنۆ ئۆبێرت باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له عێراق كرد.
له دیدارێكدا كه دۆمینیك ماس كۆنسووڵی گشتیی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو، باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنى له عێراق به‌گشتی و به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، ئینجا تیشكى خسته سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق.
له‌مباره‌یه‌وه باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له عێراق به گرینگی زانی لایه‌نه كوردستانییه‌كان به یه‌كگرتوویی له به‌غدا دانوستان بكه‌ن و به‌شدارییه‌كی كارایان له پرۆسه‌ی پێكهێنان و حكوومه‌تی داهاتووی عێراقدا هه‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له هه‌ولێر و به‌غدا كرد كه هه‌وڵیان داوه به‌شێك له كێشه‌كانی نێوانیان به دیالۆگ و گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى سوپاسی ڕۆڵ و پاڵپشتییه‌كانی فه‌ڕه‌نسا و سه‌رۆك ماكرۆنی كرد له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا كه به‌هۆیه‌وه به‌شێك له كێشه‌كان چاره‌سه‌ر كران، دووپاتیشی كرده‌وه كه له‌مباره‌یه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌رۆكوه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه دا كه لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به یه‌كده‌نگى له به‌غدا به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا بكه‌ن و ڕۆڵێكی كارایان له پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووى عێراقدا هه‌بێت.
تاووتووكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به دۆخی ناوچه‌كه به گشتی و به‌تایبه‌تی له بواری ئابووریدا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.




