نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی به‌ریتانیا قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقیان خسته به‌ر باسه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی به‌ریتانیا كۆ بوونه‌وه و، دواپێشهاته‌كانی دوای هه‌ڵبژاردن له عێراق و په‌له‌كردن له ڕێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه عێراقییه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقیان خسته به‌ر باسه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30/5/2018، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له جۆن وێڵكس باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا دواپێشهاته‌كانی دوای هه‌ڵبژاردن له عێراق و په‌له‌كردن له ڕێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه عێراقییه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و یه‌كده‌نگیی لایه‌نه كوردستانییه‌كان و ڕۆڵی كاریگه‌ریان له پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌لایه‌ك و، به‌رده‌وامیی دانوستانی هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، له‌لایه‌كی دیكه‌وه، خرانه به‌رباس.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و كاركردن بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن كرا، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌وه‌ش كرده‌وه كه پێویسته حكوومه‌تی داهاتوو زیاتر كار بۆ بووژانه‌وه، به‌هێزكردنی ئابووری و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بكات و له به‌رژوه‌ندیی هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراقدا بێت.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به ناوچه‌كه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.




