هاوكارییهكانی دهزگای خێرخوازیی بارزانی له ههولێر و كهمپی حەسەنشام

ههولێر-KDP.info- لە درێژەی پرۆژە خێرخوازییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی ئیمارات، بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، هاوکاریی خۆراکی پێشکەش بە ١٠٠٠ خێزانی هەژار و کەمداهات لە پارێزگای هەولێردا کرا. دوێنێ دووشهممهش، ٣٠٠ کارتۆن پێداویستیی منداڵان لە حەسەنشام دابەش كرا.
ئهمڕۆ سێشەممە ٢٩/٨/٢٠١٨، دەزگای خێرخوازیی بارزانی پرۆژەیەکی دیکەی خێرخوازیی بە هەماهەنگی دەوڵەتی ئیمارات بەڕێوە برد، لە پرۆژەکەدا نزیکەی پارسێلی پازدە کیلۆگرامی وشكهخۆراکی دا بە ١٠٠٠ خێزانی هەژار و کەمداهاتی پارێزگای هەولێر.

٣٠٠ کارتۆن پێداویستی منداڵان لە حەسەنشام دابەش دەکرێت
دوێنێ ٢٨/٥/٢٠١٨، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەردوو کەمپی حەسەنشام یو ٢ و یو ٣ بە سپۆنسەریی دەوڵەتی ئیمارات، پرۆژەیەکیان بەمەبەستی هاوکاریکردنی منداڵانی ناو کەمپەکان بەڕێوە برد، لە پرۆژەکەدا پێداویستییەکانی منداڵانیان پێشکەش بە ٣٠٠ خێزان لە ناو کەمپەکەدا کرد.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بووەتە پردی پەیوەندی نێوان رێکخراو و ناوەندە جیهانی و ناوچەییەکان و ئاوارە و پەنابەران و خەڵکی لێقەوماو، لەو رێگەیەوە جۆرەها هاوکارییان پێ دەگەیەنرێت.




