وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هاوكارییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا به گرینگ ده‌زانێت

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌مه‌ریكا بۆ ساڵی داهاتوو نزیكه‌ی 300ملیۆن دۆلاری دیكه‌ی بۆ پێشمه‌رگه ترخان كردووه وه‌كو به‌رده‌وامیدان به هاوكارییه‌كان، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش به گرینگی ده‌زانێت و ده‌ڵێت، ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامن له هاوكاریكردن و مه‌شق و راهێنان به هێزی پێشمه‌رگه.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا پڕۆژه‌یاسای به‌رگریی نیشتیمانی بۆ ساڵی داهاتوو به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند كرد. به‌پێی برگه‌یه‌كی پڕۆژه‌یاساكه، به‌رده‌وامیدانه به هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه و بڕی 290ملیۆن دۆلاریان بۆی ته‌رخان كردووه، چونكه پێیان وایه هێزی پێشمه‌رگه رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌بووه له تێكشكاندنی داعش له عێراق، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستایش ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان داعش به مه‌ترسی ده‌زانن بۆ سه‌ر عێراق و ناوچه‌كه.
جێگری سوپاسالاری هێزی پێشمه‌رگه، لیوا سالار جه‌باری، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هاوكاریه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان بۆ هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامی هه‌یه و نه‌وه‌ستاوه و گرینگی زۆری هه‌یه. ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمان به‌رده‌وام ده‌بن له‌و هاوكارییه، چونكه ئه‌وانیش هه‌ست ده‌كه‌ن تاوه‌كو ئێستا داعش ماوه و مه‌ترسییشی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه، بۆیه ئه‌وانیش له هاوكارییه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن و هیچ كاتێكیش باسیان له‌وه نه‌كردووه كه‌ی كۆتایی به هاوكارییه‌كانیان بۆ هێزی پێشمه‌رگه دێنن.''
لیوا سالار جه‌باری گوتیشی، هێزی پێشمه‌رگه هه‌میشه دژی داعش و تیرۆرستان شه‌ری كردووه و لای ئه‌وانیش پێشمه‌رگه ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه له تیكشكاندنی داعش و به هێزێكی گرینگی ده‌زانن.
وه‌ك جه‌باری گوتی، نه‌ك ته‌نها ئه‌مه‌ریكا، وڵاتانی دیكه‌ش له هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامن و مه‌شق و راهێنان به هێزی پێشمه‌رگه ده‌كرێت.
ئه‌وبه‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جه‌ختی كرده‌وه، كه داعش به كرده‌نی له عێراق ماوه و به ته‌واوی له‌ناو نه‌چووه، بۆیه هێشتا مه‌ترسییه بۆ سه‌ر عێراق و حیسابی له‌لایه‌ن وڵاتانیشه‌وه بۆ ده‌كرێت.
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ته‌رخانكردنی ئه‌وبره پاره‌یه وه‌كو هاوكاری بۆ هێزی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا وه‌كو له پڕۆژه‌یاساكه باس كراوه ئه‌وه‌یه، كه هێزی پێشمه‌رگه هاوكاریی زۆر باشیان پێشكه‌شی ئه‌مه‌ریكا كردووه بۆ له‌ناوبردنی داعش له عێراق و تاوه‌كو ئێستایش ئه‌و هاوكارییه به‌رده‌وامی هه‌یه.
بڵند ئیبراهیم




