٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندی پارتی و باڵیۆزی ئێران کۆ بوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

سلێمانی-KDP.info- شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و باڵیۆزی ئێران لە بەغدا کۆ بوونەوە و، بۆ راگەیاندنەکان جەختیان لە پێکهێنانی حکوومەتێکی بەهێز کردەووە.

فازڵ میرانی سەرۆکی شاندی پارتی لە بەغدا، بۆ راگەیاندنەکان هێمای بۆ هاوکاریی نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران و هه‌رێمی كوردستان کرد و گوتی:‌ "کۆماری ئیسلامیی ئێران دۆستی هەرێمی کوردستانە و هاوكاری یه‌كتر بووین، ئێرانیش رۆڵێكی گرنگی له‌ ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئێرانیش له‌ به‌غدا بۆچوونی هاوبه‌شمان زۆره‌‌".

هاوکات ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزی ئێران له‌ به‌غدا، پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان، هیوای خواست حكوومه‌تێكی به‌ھێز له‌ عێراق پێك بهێنرێت، گوتیشی: "هێشتا زووه‌ باسی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق بكه‌ین."
مه‌سجدی هاوکات هێمای بۆ په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی باش و مێژوویی کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی كوردستان کرد.

خێڵان بەختیار

 

هەواڵی پەیوەندیدار