"مووچەی لیوای نەوت و گاز هاوتای هێزەکانی ناوخۆ دەکرێت"
_(1)__2018_05_23_h15m10s57__ER.jpg)
هه‌ولێر-KDP.info- جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان گوتی، به هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری مووچه‌كانیان پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت، هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و ناوخۆ به نووسراوی فه‌رمی داوایان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه، مووچه‌ی هه‌ردوو لیوای نه‌وت و گاز هاوتای هێزه‌كانی ناوخۆ بكرێت.
له هه‌رێمی كوردستان دوو لیوای نه‌وت و گاز هه‌یه و سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن و له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا به هۆی قه‌یرانی داراییەوە به‌شێكی زۆری مووچه‌كه‌یان پاشه‌كه‌وت كراوه، به‌ڵام ئێستا داوا ده‌كرێت پاشه‌كه‌وتی مووچه‌کەیان لاببرێت و مووچه‌یان هاوتای هێزه‌كانی ناوخۆ بكرێت.
نازم هه‌ركی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "دوابەدوای بەدوداچوونمان، دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستكاریی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كرد، داواكاری هه‌بوو كه مووچه‌ی هه‌ردوو لیوای نه‌وت و گازیش هاوتای مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بكرێت، وه‌زاره‌تی ناوخۆش به نووسراوی فه‌رمی داوای له وه‌زاره‌تی دارایی كردووه، ئه‌وانیش هاوپێچی ئه‌و نووسراوه‌یان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی بدات و مووچه‌كه‌یان هاوتا بكرێت."
نازم هه‌ركی گوتیشی: "هه‌ركاتێك ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌ڵامی دایه‌وه، كه گه‌شبینین وەڵامەکە به ئه‌رێنی ده‌بێت، ئه‌وكات مووچه‌ی هه‌ردوو لیوای نه‌وت و گاز هاوتای مووچه‌ی هێزه‌كانی ناوخۆ ده‌كرێت، چونكه به‌شێكی زۆری مووچەکە‌یان پاشه‌كه‌وت كراوه."
بڵند ئیبراهیم




