٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خەسرۆ گۆران: سەردانمان بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخەكەیە.. بۆچوونی جیا بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ هەن

سەرچاوە: KDP.info

 

بەغدا-KDP.info- لە دوای كۆبوونەوەی نێوان شاندی پارتی و یەكێتی لە بەغدا، خەسرۆ گۆران بۆ راگەیاندنەكان گوتی، كۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنە عێراقییەكاندا، بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخەكەیە.

ئەندامەكەی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا، دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، بۆ مێدیاكان ڕایگەیاند: "سەردانی ئێستامان تەنیا بۆ هەڵسەنگاندنی بۆچوونی لایەنە عێراقییەكان بووە، نەك بۆ دابەشكردن و دیاریكردنی پۆست".

لەمەڕ پۆستی سەرۆكایەتیی كۆماریش، گۆران هێمای بۆ ئەوە كرد، دەبێ لایەنە شیعی و سوننی و كوردییەكان رێك بكەون، كە لەسەر چ بنەمایەك پۆستەكان دابەش دەكرێن، ئێستایش كاتی ئەوە نییە، چونكە ئەوان بۆ هەڵسەنگاندنی باودۆخەكە رۆییشتوون، هاوكات ئاماژەی بە پەرتەوازەیی لایەنە عێراقییەكانیش كرد و گوتی: "باشترین كاتە بۆ لایەنە كوردییەكان بە یەك تیم لە بارەی چۆنیەتیی پێكهێنانی حكوومەتی نوێ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بكەن، چونكە چەند بۆچوونێكی جیا بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ هەن".

 

خێڵان بەختیار

 

هەواڵی پەیوەندیدار