فازڵ میرانی ده‌ڵێ، خاڵی هاوبەشیان لەگەڵ لایەنەكاندا زۆرە

هه‌ولێر-KDP.info- فازڵ میرانی، سەرۆكی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ به‌غدا ڕایگه‌یاند، خاڵی هاوبەشیان لەگەڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌گه‌ڵیاندا كۆ بوونه‌ته‌وه زۆرە. گوتیشی، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆی لایه‌ن و پێكهاتەكان كۆ ده‌بنه‌وه، ئینجا قسەی كۆتایی‌یان ده‌كه‌ن.
دوای كۆبوونەوەی شاندی پارتی پارتی لەگەڵ ڕەوتی حیكمە، فازڵ میرانی، بۆ دەزگاكانی راگەیاند گوتی: "خاڵی هاوبەشمان لەگەڵ لایەنەكان زۆرە، بە تەئكید خاڵی ناكۆكیش لەسەر هەندێك شت هەیە، بەڵام تا هەموو پێكهاتەكان نەبینین قسەی كۆتایی خۆمان ناكەین، بەڵام لێك تێگەیشتن لە نێوان ئێمە و لایەنەكان هەیە.''
میرانی كه سه‌رۆكایه‌تیی شاندی پارتی كردووه بۆ به‌غدا، گوتیشی: "بە تێڕوانینی من ئەگەر شیعە بە تەنیا حكوومەت پێك بهێنن قازانج ناكەن، ئەوە شتێكی تازە نابێت و تكراری كردارێكی بێبەرهەم دەبێت، مەرج نییە هەموو لایەنەكان لە حكوومەتدا بەشدار بن''، ده‌رباره‌ی باسوخواسی پۆستی سه‌ركۆماریش ڕایگه‌یاند، ''لەگەڵ ئەوەی باسی پۆستی سەركۆمار نەكراوە، ئه‌م بابه‌ته دواپۆست دەبێت كە باسی بكەین.''
پارتی دیموكراتی كوردستان كه به لیستی ژماره ١٨٤ له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیدا كه له ١٢-٥دا ئه‌نجام درا، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی وكردستان پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست به‌ده‌ست هێنا و له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش پله‌ی چواره‌م، ئه‌م سه‌رله‌به‌یانییه و بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه براوه‌كان چووه به‌غدا.
شانده‌كه‌ی پارتی كه میرانی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و به ئه‌ندامه‌تیی هه‌ریه‌ك له خه‌سرۆ گۆران، شوان محه‌ممه‌د ته‌ها، د. ئومێد سه‌باح و به‌نگین ڕێكانی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی لیستی سائیروون كه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه بوو، كۆ بوونه‌وه.
نووسینگەی تایبەتی موقتەدا سەدر لە بەیاننامەیەکدا له‌باره‌وه رایگەیاندووە، له سۆنگه‌ی بڕوابوونیان بە عیراقێک كه وەک چەترێك وابێت بۆ هەموو ڕۆڵەکانی و حکوومەتێك پێك بهێندرێ ڕۆڵی باوكایه‌تی بۆ هه‌مووان ببینێ، یەکهەڵوێستیی لایه‌نه کوردستانییه‌كانی لە هه‌ر بارودۆخێكدا به گرینگ بینیوه و ڕایگه‌یاندووه، پێویستە حکوومەتی قۆناغی دابێت چارەسەری هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکانی لەگەڵ کورد بکات.
هەوڵی لایه‌نه براوه‌كان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عیراق تا دێ چڕتر ده‌بنه‌وه و شاندی کوردستانیش، هه‌ر ئه‌مڕۆ لەگەڵ نووری مالیکی و عه‌ممار ئه‌لحه‌كیمیشدا کۆ بوونەوە و بڕیارە چەندین کۆبوونەوەی دیکەش ساز بده‌ن.
ڕابین شێروانی-کـــاروان بـــاعەدری




