٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ مەحموود عەباس، بە کونسوڵخانەی فەڵەستین درا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ مەحموود عەباس لە لایەن هێمن هەورامییەوە بە کونسوڵخانەی فەڵەستین درا و لە دیدارەکەدا کونسوڵی فەڵەستین گوتی، گەل و حکوومەتی فەڵەستین هەمیشە سەرۆک بارزانی بە ڕابەر و ڕەمزی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان دەزانن.

كونسوڵی فەڵەستین لەكاتی پێشوازیكردن لە ھێمن ھەورامی، کە پەیامی ھاوخەمیی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی نەخۆشكەوتنی بەڕێز مەحموود عەباسەوە گەیاندە کونسوڵخانەی فەلەستین، گوتی: گەل و حکوومەتی فەڵەستین هەمیشە سەرۆک بارزانی بە ڕابەر و ڕەمزی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان دەزانن.

"ئەمڕۆ ھێمن ھەورامی، بەرپرسی كاروباری سیاسی و پەیوەندییە گشتییەكانی مەكتەبی سەرۆك بارزانی،پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ مەحموود عەباس، سەرۆکی فەڵەستینی گەیاندە كونسوڵخانەی فەڵەستین لە ھەولێر."

پاش ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تەندروستیی مەحموود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین ناجێگیر بوو و نەشتەرگەری بۆ کرا، لەسەر فەرمانی جەنابی سەرۆک بارزانی، پاشنیوەڕۆی ٢٢ی ٥ی ٢٠١٨، ھێمن ھەورامی سەردانی کونسوڵی گشتیی فەڵەستینی کرد لەهەولیر و پەیامی پەرۆشیی سەرۆک بارزانی و لە نزیکەوە ئاگاداربوونی لە ڕەوشی تەندروستیی بەرێز مەحموود عەباسی گەیاند. سەرۆك بارزانی لە پەیامەکەیدا هیوای ھەرچی زووتر چاكبوونەوەی بۆ مەحموود عەباس کرد و هیوای خواست خوایگەورە شیفای خێری بدات.

کونسوڵی فەڵەستین، وێرای سوپاس و پێزانین بۆ پەرۆشی و پەیامی سەرۆک بارزانی، دووپاتی کردەوە کە گەل و حکوومەتی فەڵەستین هەمیشە سەرۆک بارزانی بە ڕابەر و ڕەمزی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان دەزانن.

ھێمن ھەورامی ھەر لە ھەمان ڕۆژدا، دیداریکی سیاسی لەگەڵ شاندێکی نەتەوە یەکگرتوەکان ئەنجام دا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چوارچێوەی سیاسەتی پارتی بۆ گفتوگۆکانی بەغدا و پرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە مانگی نۆی ئەمساڵدا. بەرپرسیكاروباری سیاسی و پەیوەندییەكانی مەكتەبی سەرۆك، دیدگا و ڕوانگەی پارتی دیموكراتی كوردستانی بۆ حكوومەتی نوێی عێراق و ھەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان ڕوون كردەوە.

سەنگەر ھەورامی

 

هەواڵی پەیوەندیدار