٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجومەنی كۆمسیاران، چەند پەیڕەوێكی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەركرد

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی، لە ئاگادارینامەیەكدا ڕایدەگەیەنێت، چەند پەیڕەوێكیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەركردووە، دەقی پەیڕەوەكانیش لە ماڵپەڕی فەرمیی كۆمسیۆن بڵاو كراوەتەوە.

 

ئەمە دەقەكەیەتی:

 

ئاگاداری..

 

ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی بە بڕیاری ژمارە (9) كۆنووسی ئاسایی ژمارە (9) بەرواری (14/5/2018)، ئەم پەیڕەوانەی لای خوارەوەی پەسەند كردووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، دەقی پەیڕەوەكانیش لە ماڵپەڕی فەرمیی كۆمسیۆن (www.khec.krd)  بڵاو كراوەتەوە:

 

١) پەیڕەوی ژمارە (1)ی ساڵی (2018) - ئامادەكردن و نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران و خستنەڕووی تانەكان.

 

٢) پەیڕەوی ژمارە (2)ی ساڵی (2018) - پەسەندكردنی قەوارە و هاوپەیمانییە سیاسییەكان.

 

٣) پەیڕەوی ژمارە (3)ی ساڵی (2018) – سكاڵا و تانەكان.

 

٤) ژمارە (4)ی ساڵی (2018) - بریكارانی قەوارە سیاسییەكان.

 

٥) پەیڕەوی ژمارە (5)ی ساڵی (2018) -چاودێرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.

 

٦) پەیڕەوی ژمارە (6)ی ساڵی (2018) - هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن.

 

٧) پەیڕەوی ژمارە (7)ی ساڵی (2018) - پەسندكردنی لیستی پاڵێوراوان.

 

٨) پەیڕەوی ژمارە (8)ی ساڵی (2018) - ئامرازەكانی ڕاگەیاندن.

 

٩) ڕێساكانی ڕەفتاركردنی چاودێران.

 

١٠) بنەماكانی ڕەفتاری قەوارە سیاسییەكان.

 

هەركەس و لایەنێك تانەی هەیە لەم پەیڕەوانە، دەتوانێت لە ماوەی (3) ڕۆژ پاش بەرواری بڵاوبوونەوەی ئەم ئاگادارییە، ئاڕاستەی بكات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار