٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هیچ یاسایەك لە كوردستان نییە ڕێگە بە دروستكردنی هێزی چەكدار بدات

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  جێگری سەرۆكی لێژنەی ئاسایش و ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، هیچ یاسایەك لە هەرێمی كوردستان نییە، ڕێگە بە دروستكردنی هێزی چەكدار بۆ لایەنێكی سیاسی بدات.

 

نازم هەركی، جێگری سەرۆكی لێژنەی ئاسایش و ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی دیار كرد: "هەر شێتك لە چوارچێوەی یاسادا نەبێت قەدەغەیە، هەرێمی كوردستان خاوەن ڕێسا و یاسایە، بەتایبەتی بۆ هەڵگرتنی چەك، هەر كەسێك بیەوێت چەك هەڵبگرێت، پێویستە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا چەكدار بكرێت، ئەگەرنا نابێت."

 

نازم هەركی، گوتیشی: "لە یاسای وەزارەتی ناوخۆدا هیچ ئاماژەیەك بۆ دروستكردنی هێز بۆ هیچ كیانێكی سیاسی نییە، هێز دەبێ بە پێی یاسا دروست بكرێ، هیچ یاسایەكیش لە هەرێمی كوردستاندا نییە، كە ئاماژە بە دروستكردنی هێز بۆ كیانی سیاسی بدات، لە پەرلەمانیش ئاماژە بە شتی لەو شێوەیە نەدراوە، بۆیە یاساش نەبێ، هێز دروست نابێ".

 

ڕابین شێروانی

 

هەواڵی پەیوەندیدار