٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای بارزانی، هاوكاریی ٣٠٠ خێزانی كەمدەرامەت و زیانلێكەوتووی لافاوی كرد

سەرچاوە: KDP.info

 

سۆران-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە درێژەی كار و چالاكییەكانیدا بە بۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، پارسێلی خۆراك و پێداویستیی ناوماڵی پێشكەش بە ٣٠٠ خێزانی هەژار و زیانمەندانی لافاو لە شاری سۆران و دەوروبەری كرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، تیمێكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە مەبەستی هاوكاریكردنی كەمدەرامەتان و زیانلێكەوتووانی لافاو، گەییشتە شارەدێی دیانە لە شاری سۆران.

لە پڕۆژەكەدا پارسێلی خۆراك و ٢ بەتانی و رادیۆ و سێتی مەتبەخ و ...هتد پێشكەش بە ١٥٠ خێزانی هەژار و كەمدەرامەت لە شارەدێی دیانە كرا و، دواتر پێداویستییەكان پێشكەشی ١٥٠ خێزانی دیكەی سۆران و دوروبەری كرا، كە بە هۆی لافاوەوە زیانمەند ببوون.

 

هەواڵی پەیوەندیدار