٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەرجی بەشداریی پارتی لە حکوومەتی عێراقدا، گێڕانەوەی شەراکەتە

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر-KDP.info-  ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، سەردانی شاندی پارتی بۆ بەغدا، بۆ بڕیاردانی کۆتایی نییه‌ له‌ رێككەوتن بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و دەشڵێ، مەرجی پارتی بۆ دروستکردنی ھاوپەیمانی لەگەل لایەنە عێراقییەکان، جێبەجێکردنی دەستوور و گەڕانەوەی شەراکەتە لە پڕۆسەی سیاسیدا.

کاکەمین نەجار، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "سەردانی شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەغدا بە تەنیا دەبێت. شانده‌كه‌ی پارتی سەردانی لایەنە عێراقییەکان دەکات، به‌ڵام بڕیاری کۆتایی نادات لە له‌ چۆنیه‌تیی پێكهێنانی هاوپه‌یمانه‌تی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ، بەڵکوو دەگەڕێنەوە و لە ھەرێمی کوردستانیش و له‌ نێوخۆدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ ده‌كرێ ئینجا بڕیاری خۆمان دەدەین.''

لەبارەی مەرجەکانی پارتییه‌وه‌ بۆ بەشداریکردن لە حکوومەتی نوێی عێراقدا، ئه‌و ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی گوتی "مەرجی ئێمە جێبەجێکردنی دەستووری عێراق و شەراکەت و تەوافوقە. ئینجا ھەر کوتلەیەک داواکاریمان كە گێڕانەوەی شەراکەت و جێبەجێکردنی دەستووره‌، لێمان نزیک بێت ئەوا لەگەڵیدا رێکده‌كه‌وین.. بەرنامەی ئێمە بۆ بەغدا تەنیا بەرنامەی پارتی نییە، بەرنامەی ھەرێمی کوردستانە و زیاتریش پێداگیری لە جێبەجێکردنی دەستوور بە گشتی و تایبەت ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراق ده‌كه‌ینه‌وه‌.''

لایەنەگه‌لێكی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان، لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان ناڕازین و باس لە بایکۆتکردنی پڕۆسەی سیاسیی عێراق دەکەن، کاکەمین نەجار له‌وباره‌وه‌ گوتی ''ئێمە نازانین كه‌ داخۆ ئەو بڕیارە دەدەن یان نا، هه‌ڵبه‌ت پێمان باشە ھەموو لایەنەکان ئەگەر دەچنە بەغدا، پێکەوە و بە یەکگرتوویی بچین و لێرە بەرنامەی پلانی خۆمان ئامادە بکەین، چونکە پارتی کە دەچێتە بەغدا باسی پارتی ناکات، باس لە داواکاریی ھەرێمی کوردستان دەکەین''.

هەواڵی پەیوەندیدار