کۆمسیۆن: پارتی لە دهۆک ١٠ کورسی، لە هەولێر ٨ کورسی، لە مووسڵ ٦ کورسی، لە سلێمانی ١ کورسی

هەولێر-KDP.info- بەگوێرەی ئەنجامی فەرمیی کۆمسیۆنی باڵایی سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان لە عێراق، پارتی دیموکراتی کوردستان دەنگی یەکەمی لە پارێزگای دهۆک بەدەستهێنایەوە کە لە کۆی ١١ کورسی ١٠ کورسی بەدەست هێنا. هاوکات پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر ٨ کورسی و لە سلێمانی ١ کورسی بەدەست هێنا.
کەمێک پێش ئێستا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان لە عێراق ئەنجامیی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی راگەیاند. بەگوێرەی ئەنجامەکە لە پارێزگای دهۆک پارتی دیموکرای کوردستان ١٠ کورسی بەدەست هێنا. هاوکات پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای هەولێر ٨ کورسی و لە مووسڵ ٦ کورسی و لە سلێمانی ١ کورسی بەدەست هێنا.
پارتی دیموکراتی کوردستان ئەم هەڵبژاردنەیش لە ئاستیی هەرێمی کوردستان دەنگی یەکەمی بەدەستهێنایەوە، لەگەڵ ئەوەی لە کەرکووک پارتی دیموکراتی کوردستان بایکۆتی هەڵبژارنی کرد، لەگەڵ ئەوەی کە لە مووسڵیش رێگری لە دەنگدەری پارتی دەکرا، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان توانی ٦ کورسی لە مووسڵ بەدەستبێنێ، کۆی گشتیی کورسییەکانی پارتی لە دهۆک و هەولێر و مووسڵ و سلێمانی، ٢٥ کورسییە.




