مەكتەبی سیاسی پارتی، سەرەخۆشی لە خانەوادەی قادر صاڵح مهحموود گۆمەیی دەکات

بەرێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو قادر صاڵح مهحموود گۆمەیی.
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی ناسراوی عەشیرەتی گۆمەیی و كادیری تێكۆشەر و نیشتمان پەروەر و پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول (قادر صاڵح مهحموود گۆمەیی)مان پێگەیشت. لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرجەم خزم و كەسوكار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
لەخوای گەورە داواكارین دوا ناخۆشی خانەوادەكەتان بێت و سەبوری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
انالله واناالیە راجعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان




