٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆمسیۆن: پارتی لە دهۆک یه‌كه‌مه‌ و ٣٤٨،٧٧٧ دەنگی هێناوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  کەمێک بەرلە ئێستا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان لە عێراق، ئەنجامی بەرایی پارێزگای دهۆکی راگەیاند کە پارتی لەو پارێزگایەدا دەنگی یەکەمی هێناوە.

ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند کە پارتی لە پارێزگای دهۆکدا زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە.
کۆمسیۆن رایگەیاند، لە دهۆک پارتی دیموکراتی کوردستان یەکەمە و ٣٤٨٧٧٧ دەنگی هێناوە.

 

دەنگەکانی دهۆک به‌مشێوه‌یه‌ن:
 
پارتی: 348 هەزار و 777 دەنگ
 
یەکگرتوو: 43 هەزار و 73 دەنگ
 
هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری: 25 هەزار و 449 دەنگ
 
یەکێتی: 25 هەزار و 328 دەنگ 
 
نەوەی نوێ: 17 هەزار و 823 دەنگ
 
بزووتنەوەی گۆڕان: سێ هەزار و 619 دەنگ 
 
کۆمەڵی ئیسلامی: سێ هەزار و 768 دەنگ 

هەواڵی پەیوەندیدار