هەولێر..له پێناو خاوێنڕاگرتنی شار پارتی دەستی بە لێکردنەوەی پۆستەر و وێنەی کاندیدان کرد

هه‌ولێر-KDP.info- به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ولێر گوتی، وه‌كو ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ پاككردنه‌وه‌ی شاری هه‌ولێر له پاشماوه‌ی پۆسته‌ر و وێنه و ئاڵاكان كه بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كار هاتوون، به هاوكاریی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی و شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تێكمان ده‌ست پێ كردووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند تیمێكمان پێك هێناوه.
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له 12ی ئه‌م مانگەدا بەڕێوه چوو و تێیدا پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا و وه‌كو هه‌میشه پله‌ی یه‌كه‌م مایه‌وه به جیاوازییه‌كی زۆری ده‌نگ.
ئاری نانه‌كه‌لی، كارگێڕی لقی 2ی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ولێر، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "دوای كۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان ئێمه وه‌كو لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ شاره‌وانییه‌كانی ناو شار و سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر به چه‌ند تیمێك له شه‌قامه گشتی و كۆڵانه‌كان هه‌ڵمه‌تێكمان ده‌ست پێ كردووه بۆ پاکكردنه‌وه‌ی شار له پۆسته‌ر و ئاڵا و وێنه‌ی كاندیدان، ئه‌مه‌ش له پێناو خاوێنڕاگرتنی شار و ژینگه‌ی پارێزگای هه‌ولێر."
ئاری نانه‌كه‌لی گوتیشی: "ئه‌مه‌ی كردوومانه وه‌كو یه‌كه‌م حزب بووه و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بووه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو پاشماوه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق لێ بكرێنه‌وه و شاریش به پاك و خاوێنی ڕابگیرێت، چونكه هه‌ڵبژاردن كۆتایی پێ هاتووه و پێویسته ئه‌و پاشماوانه هه‌ڵبگیرێن، بۆیه ده‌ستپێشخه‌ریمان كرد و وه‌كو كرێكارێكیش كارمان كردووه له‌گه‌ڵ شاره‌وانییه‌كان."
بڵند ئیبراهیم




