عەلی عەونی: بەبێ گرەنتیکردنی مافی کورد ناچینە هیچ حکوومەتێکەوە

به‌غدا -KDP.info- ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، ئه‌م جاره كورد به مه‌رج به‌شداری لە حكوومه‌تی عێراقدا ده‌كات، كه مافه‌كانی گه‌لی كورد مسۆگه‌ر بكرێن، چونكه له سه‌رده‌می مهلهكییەوە تاوه‌كو مالیكی و عه‌بادی كورد به‌شداری كردووه و هه‌موو جۆره پۆستێكیشی هه‌بووه، کەچی كێشه‌كان به‌رده‌وام بوونه، بۆیه ئه‌م جاره پێویسته مافه‌كانی كورد بدرێن.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا هیچ لایه‌نێك نه‌یتوانیووه زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بێنێت، به ڕای چاودێرانی سیاسیش حكوومه‌تی زۆرینه له عێراق سه‌ركه‌وتوو نابێت و پێویسته به ته‌وافوق بێت، چونكه پێشتر ئه‌مه تاقی كراوەتهوه و شكستی هێناوه.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان، عه‌لی عه‌ونی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "خه‌بات و تێكۆشانی پارتی پێویست بوو ده‌نگی زیاتر به‌ده‌ست بێنێت و90%ی ده‌نگی به‌ده‌ست هێنابووایه، چونكه كاتێك پارتی شه‌ڕی داعشی ده‌كرد، هه‌ندێك لایه‌ن نه‌یانده‌وێرا دۆعاش بۆ پێشمه‌رگه بكەن، به‌پێچه‌وانه‌وه خه‌ریكی شكاندنی وره‌ی پێشمه‌رگه بوون و جگه له‌وه‌ش شه‌ڕی حه‌شدی شه‌عبیمان كرد و خه‌ڵكیش نیوه‌ی خاكی كوردستانی له 16ی ئۆكتۆبه‌ردا فرۆشت و له حكوومه‌تیش ته‌نیا پارتی خۆی كرده به‌رپرسیار و له ڕیفراندۆمیش كه سه‌ركه‌وتنی هێنا بۆ مێژوو بووه به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ كورد، ئه‌وانه‌ش خۆیان لێ دوور خسته‌وه، بۆیه پێویسته خه‌باتی خۆمان فراوانتر بكه‌ین و كاری زیاتر بكه‌ین كه خه‌ڵكی كوردستان جارێكی دیكه متمانه‌ی به پارتی به‌خشیوه."
عه‌لی عه‌ونی گوتی: "ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌لماندی كه حكوومه‌تی زۆرینه سه‌ركه‌وتوو نابێت، چونكه هیچ لایه‌نێك زۆرینه نییه، بۆیه حكوومه‌تی داهاتووی عێراق پێكهێنانی ئاسان نابێت، ئه‌گه‌ر ته‌وافوق نه‌بێت، چونكه مالیكی و عه‌بادی ویستیان به زۆرینه حكوومه‌تی عێراق به‌ڕێوه ببه‌ن، كوردستانیان له خۆیان كرده دوژمن."
عه‌ونی ڕوونیشی كرده‌وه: "به‌بێ مسۆگه‌ركردنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان به‌شداری له هیچ حكوومه‌تێكی عێراقدا ناكه‌ین، چونكه له سه‌رده‌می مهلهكییەوە تاوه‌كو مالیكی و عه‌بادی هه‌موو پله و پۆستێكمان له به‌غدا هه‌بوو و كێشه‌كانیش هەر به‌رده‌وام بوونه، بۆیه گه‌ر مافی كورد نهدرێتم ناچینه ناو حكوومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وانی دروست بكه‌ین و دواتریش پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كان نه‌بن."
بڵند ئیبراهیم




