٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"لە دەرەوەی وڵات پارتی بە یەکەمێکی زۆرینە براوەیە"

سەرچاوە: KDP.info

ئەورووپا -KDP.info- هێمن هەورامی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردسان ڕایگەیاند، کوردانی تاراوگە کوردستانێکی سەربەخۆیان دەوێ بۆیە دەنگیان بە پارتی دا. بەگوێرەی ئەو دەرنجامە بەراییانەی لە دەرەوەی وڵات ھەژماركراون، پارتی دیموكراتی كوردستان، بە یەكەمێكی زۆرینە لە پێش لایەنەكانی دیكەوەیە. كۆی دەنگەكانی پارتی لە دەرەوە ٨٤٤٦ دەنگەو یەكێتی ٢٢٣٢ دەنگ و گۆڕان ٣٠٠٢ دەنگە.

كاتێك ململانێ سیاسییەكان بۆ ھەڵبژاردن دەست پێ دەكات، ڕاستە مەرجی سەرەكی ئەنجامی زۆرینەیە، بەڵام ئەو بیۆگرافیا سیاسییەی كە ھەر لایەنێك وەك قەڵای حزبەكەی دەیبینێت و دەبێتە سوورەی بەرلەشكریان، سەركەوتن و شكست تێیدا، مۆڕاڵی سیاسی وجەماوەریش تێیدا دێتە گۆڕین، بەڵام لە ھەڵبژاردنەكانی دوو خولی كۆتاییی پەرلەمانی عێراقدا، كودانی تاراوگە نوێنەرایەتییان دایە دەستی پارتی و قسەیان بەو لایەنانە نەھێشت كە لافیان بە كوردانی تاراوگەوە لێ دەدا.



لە سەروبەندی ئەنجامە بەراییەكاندا، پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەوروپا و ئەمەریكا پلەی یەكەمێكی زۆرینە بەدەست دەھێنێت. ھێمن ھەورامی، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی، كە وەك سەرپرشتیاری ھەڵبژاردنەكان لە ئەورووپا دەستنیشان كرابوو، ئەم سەركەوتنانەدەگەڕێنێتەوە بۆ ھەندێك خاڵ.

كاریزماییی سەرۆك بارزانی
ھەورامی پێی وایە كوردانی تاراوگە بە ھۆی ئەو فەزایەی كە تێیدا دەژین و لە قودسیەتی دەوڵەت و مافی نەتەوەكان تێگەیشتوون. بۆیە تەقیمی كاریزمایی سەرۆك بارزانی لای ئەوان لەترۆپكدایە و لە ستراتیژییەتی سەرۆك بۆ نەتەوە و نیشتمان گەیشتوونەتە ئەویەقینەی كە پارتی و بارزانی بە مانای زامنی مافەكانی كوردە. ھەورامی ئەوەشی گوت، كاتێك باسەكانمان دەگەیشتە پەیوەندیی سیاسی  لەگەڵ بەغدا، پارتیبوونیان بە مانای كوردبوون دەشوبھاند. بۆیە خۆشبەختانە سەركەوتنی پارتی لە تاراوگە ئەو متمانە نەتەوەیی ونیشتمانییەی كوردانی ئەوروپا و ئەمریكایە بۆ برەودان بە سیاسەتەكانمان لەسەر ئەو ڕێچكەیەی كە ئاراستەمان كردووە.



پرسی ڕیفراندۆم:
سەرپرشتیاری ھەڵبژاردنەكانی پارتی لە ئەورووپا، باسی لە گەرموگوڕیی كوردان دەكرد، كە ھێشتا زامەكەی ١٦ی ئۆكتۆبەر و سەركەوتنەكەی ٢٥ی ئەیلوولیان لە دڵدا ماوەتەوە. بۆ سارێژی زامەكەی ١٦ی ئۆكتۆبەر و سزادانی كاراكتەرەكانی و برەودان بەسەركەوتنی زیاتری ھاوشێوەی ڕیفراندۆم، دەنگەكانیان دایە دەستی پارتی و لە ئەوروپاوە بە پارتییان گوت، نوێنەرە بە ئەمەكەكەی جاران بە. ھەورامی لەبارەی دەرئەنجامی دەنگەكانەوە گوتی، پارتی و بارزانی ڕابەری ڕیفراندۆم بوون، ڕیفراندۆمیش ئەو دەستكەوتە بوو كە لە مێژووی كوردایەتیدا، بۆ یەكەم جارە كورد توانیبێتی، كورد لە قۆناغێكەوە بۆ قۆناغێكی جەوھەری بگوازێتەوە. ئەمە سیاسەت و حزبایەتیی پارتییە، بۆیە ئەو دەنگانە سووربوونی كوردانی تاراوگە بۆ سەربەخۆیی و ئازادییە لە كوردستان، بۆیە پارتییان ھەڵبژارد.

سیاسەتەكانی پارتی:
پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەو حزبەیە كە لە نێو ھەناوی كوردستانەوە لەدایك بووە، بۆیە كوردستانیان لە ھەر جۆرە دیدگایەكەوە لە پرسەكان بنواڕن، دەشێت پارتییانە بیبینن، چونكە پارتی لە بەرئەنجامی ئینشیقاقێك، یاخود خیانەتێك دروست نەبووە، وەك ھەندێكلایەن. ئەمە وادەكات كە پارتی جێگای باوەڕی زۆرینە بێت، لە ھەمان كاتدا پارتی كاتێك دەست بۆ ھەر شتێك بەرێت، ئەوا دەستكەوتێك بە دەست ھاتووە بۆ كورد، بۆیە كوردانی زۆرینە لەگەڵ پارتین.

ھێمن ھەورامی لەبارەی ئەنجامەكانی پارتی لە ئەوروپا ئەوەیشی گوتووە، كاتێك باسەكان دێنە سەر حزمەتگوزاری، ئەو شوێنانەی دەسەڵاتی پارتی تێیاندا زۆرینەیە بە بەراورد لەگەڵ ئەو شوێنانەی كە ئیدارییەن پارتی وەھا دەسەڵاتێكی نییە، دەبینین كە پێشكەوتن وسەركەوتنەكان لە چ ئاستێكدان، ئەمەش سەرەڕای ئەو تیرۆرە فكرییەی كە بەرانبەر پارتی دەكرێت، ھەر زۆرینەیە.

ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن لە تاراوگە.
بەپێی ئەو دەرنجامە بەراییانەی كەلە دەرەوەی وڵات ھەژماركراون، پارتی دیموكراتی كوردستان، بە یەكەمێكی زۆرینە لە پێش لایەنەكانی دیكەوەیە.
كۆی دەنگەكانی پارتی لە دەرەوە ٨٤٤٦ دەنگەو یەكێتی ٢٢٣٢ دەنگ و گۆڕان ٣٠٠٢ دەنگە.


سەنگەر هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار