مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی: کوردستانیان جارێکی دی متمانەیان بە پارتی دایەوە
_(1)__2018_05_15_h14m50s58__ER.jpg)
هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسی، ئاماژه به‌وه ده‌كات، گه‌لی كوردستان متمانه‌ی خۆیان به پارتی داوه‌ته‌وه كه پێیان وایه له‌م قۆناخه‌ش ئه‌و حزبه‌یه ده‌توانێت له به‌غدا نوێنه‌رایه‌تییان بكات.
ڕۆژی 12/5 هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌ڕێوه چوو، پارتی دیموكراتی كوردستان، كه به ژماره 184 به‌شداری كرد، توانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بو ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست بێنێت و وه‌ك هێزی یه‌كه‌می كوردستان مایه‌وه.
مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی، سه‌رۆكی ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسی، تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ده‌نگدانه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت، خه‌ڵكی كوردستان جارێكی دیكه پارتییان ڕاسپارده‌وه كه نوێنه‌رایه‌تییان بكات له‌سه‌ر ئاستی عێراق و دنیای ده‌ره‌وه‌ش، كه به هێزی یه‌كه‌می كوردستان هێشتیانه‌وه".
مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی ده‌شڵێت: "پارتی ئه‌ركێكی قورسی كه‌وتووه‌ته سه‌رشان و هه‌ڵبژاردنه‌كانیش نه‌خشه‌ی سیاسیی حوكمڕانیی عێراقی گۆڕیوه، بۆیه چاره‌نووسسازە بۆ پارتی چۆن بتوانێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان دانوستان بكات بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق و چاو به پێوه‌ندییه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی كوردستان و عێراقدا بخشێنێته‌وه."
له‌باره‌ی یه‌كده‌نگیی كوردەوە لە به‌غدا، سه‌رۆكی ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: "پارتی دیموكراتی كوردستان پێویسته له‌گه‌ڵ ته‌واوی حزبه‌كان دانوستان بكات بۆ ئه‌وه‌ی كورد به یه‌كده‌نگی بگه‌ڕێته‌وه به‌غدا، ئه‌گه‌ر وه‌ك هه‌میشه له پۆستی خۆی بۆ لایه‌نی تر خۆش بوبێت، تاوه‌كو جارێكی تر یه‌كگرتووییی ناوماڵی كورد بپارێزێت، كه به ڕای من یه‌كگرتوییی كورد له پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌یه بۆمان، هه‌ر ئه‌وه‌ش له پارتی چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین ".
ناوبراو ده‌شڵێت: "ئێمه چاوه‌ڕێی پارتی ده‌كه‌ین بزانین جووڵه‌ی سیاسییەکەی له به‌غدا چۆن ده‌بێت، پۆستی حكوومی به كێ ده‌دات، كامانه‌ن ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی وه‌ری ده‌گرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له ئاست ئه‌و متمانه‌یەی خه‌ڵكی كوردستاندا بێت، کە پێیان داوه".
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




