٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی، سەرەخۆشی لە ئازاد جەهوه‌ر دەكات

سەرچاوە: KDP.info

 

هەڤاڵ و هاوكاری بەڕێزمان ئازاد جەهوه‌ر..

داخبار بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی خەباتكار و پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، باوكی دوو شەهید خوالێخۆشبوو (حەجی ئیبراهیم حەجی حەسەن زێوكی) مامی بەڕێزتان.

هاوبەشی خەم و پەژارەتانین و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە و سەرجەم كەسوكار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین.

لە خودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

 

انالله واناالیە را‌جعون.

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار