له ده‌نگدانی ده‌ره‌وه‌ش پارتی زۆرینه‌ی ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه
__2018_05_14_h18m59s22__HK.jpg)
نه‌رویج-KDP.info- به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لیژنه‌ی ڕێكخراوی ئۆسلۆ گوتی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پارتی هیچ نوێنه‌رێكی له كۆمسیۆن نه‌بووه له ده‌ره‌وه توانیوویه‌تی زۆرینه‌ی ده‌نگ به‌ده‌ست بێنێت و پله‌ی یه‌ك تۆمار بكات.
پارتی دیموكراتی كوردستان له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و له پارێزگای مووسڵیش زۆرینه‌ی ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه و له پله‌ی یه‌كه‌مدایه به ڕێژه‌یه‌كی زۆری ده‌نگ و جیاوازی له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی دیكه و له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش زۆرینه‌ی ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه و له پله‌ی یه‌كه‌مدایه.
عه‌دنان موختار، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لیژنه‌ی ڕێكخراوی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئۆسلۆ، به ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆی هه‌زار و 198 ده‌نگ له ئۆسلۆ توانیویه‌تی پله‌ی یه‌كه‌م و 543 ده‌نگ به‌ده‌ست بێنێت و دواتریش لایه‌نه كوردییه‌كان به پله‌ی جیاواز له دوای پارتییه‌وه دێن، بۆیه چۆن له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان زۆرینه‌ی خەڵک ده‌نگیان به لیستی پارتی داوه، به هه‌مان شێوه زۆرینەی ڕه‌وه‌ندی كوردیش ده‌نگیان به پارتی داوه و ته‌نیا پارتی به نوێنه‌ری خۆیان ده‌زانن."
عه‌دنان موختار گوتیشی: "له‌و خه‌ڵكه‌ی ده‌نگی داوه نیزیكه‌ی 200 ده‌نگ هه‌ژمار نه‌كراون و ته‌له‌ف كراون، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پارتی نوێنه‌ری له كۆمسیۆن نه‌بووه و ئه‌وانیش به ئاره‌زووی خۆیان ده‌ستكاریی ده‌نگه‌كانیان كردووه، ئه‌گه‌رنا پارتی ده‌نگی زیاتریشی به‌ده‌ست ده‌هێنا."
جێگەی ئاماژەیە کە ئەم ئامارانە نافەرمین.
بڵند ئیبراهیم




