٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەمید هەژار: ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە دەگۆڕدرێن

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، گۆڕانكاری لە وەزارەتی پێشمەرگەدا دەكرێت و زۆرێك لە بەرپرس و فەرماندە باڵاكانی سەر بە وەزارەت دەگۆڕدرێن. دەشڵێ، یەكگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگە دەستی پێ كردووە و تا پێنج ساڵی دیكە پلانی چاكسازی بەردەوام دەبێت.

 

عەمید ھەژار عومەر، بەرپرسی پەیوەندییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "پلانێك بۆ گۆڕانكاری لە ھەیكەلی وەزارەتی پێشمەرگەدا ئامادە كراوە و، بە پێی پلانەكە زۆرێك لە بەرپرس و فەرماندەكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە و یەكەكانی وەزارەت دەگۆڕدرێن، بەڵام ھێشتا نەكەوتووەتە واری جێبەجێكردنەوە و سەرقاڵی ئەوەین بە فەرمیی بڵاو بكرێتەوە و دەست بە گۆڕانكاری بكرێت لە نێو وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستاندا".

 

عەمید ھەژار ڕوونیشی كردەوە: "تێكەڵكردنی ھێزەكانی پێشمەرگەیش بەردەوامە و بە گوێرەی پلانی درێژخایەنی وەزارەتی پێشمەرگە، كە لە چوارچێوەی بەرنامەكەی چاكسازی وەزارەتدا ئامادە كراوە و بۆ ماوەی پێنج ساڵە و ئێستا لە جێبەجێكردندایە، ڕێكخستن و تێكەڵكردنی ھێزەكانیش لەو چوارچێوەیەدا دەكرێت و ھەموو ھێزی پێشمەرگە دەكرێتە یەك ھێزی سەر بە وەزارەت، بە یەكەی حەفتا و ھەشتاشەوە، بەڵام ھێشتا گۆڕانكارییەكە نەگەییشتووەتە یەكەكانی حەفتا و ھەشتا".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار