٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دیاری حوسێن: حەشدی شەعبی گەمارۆی سندووقەكانی دەنگدانی لە كەركووك داوە

سەرچاوە: KDP.info

 

كەركووك-KDP.info- چەكدارانی حەشدی شەعبی لە كەركووك، گەمارۆی سندووقەكانی دەنگدانیان داوە و بەرپرسێكی پارتییش دەڵێ، لە گەرمیان سكاڵایان تۆمار كردووە و چاوەڕێی بڕیاری كۆمسیۆن دەكەن لەبارەی ئەنجامی ھەڵبژاردن لەو سنوورەدا.

دیاری حوسێن، جێگری بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك - گەرمیانی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "چەكدارانی حەشدی شەعبی چواردەوری ئەو شوێنەیان گەمارۆ داوە كە سندووقەكانی دەنگدانی تێدایە و تا ئێستا وردبینییان بۆ نەكراوە و نەبراون بۆ ھیچ شێوێنێك، حەشدی شەعبی گومانی لە ئەنجامی دەنگەكان ھەیە و بە گوتەی خۆیان دەستكاری كراوە، دووریش نییە پەیوەندی بەوەوە ھەبێت عەرەب و توركمان ناڕازین لە  ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن لە سنووری كەركووك، چونكە بە گوتەی یەكێك لەوانەی عەرەبە و ناڕازییە، لە گوندەكەی ئەوان یەك كوردی تێدا نییە، كەچی كورد دەنگی زیاترە لە عەرەب".

جێگری بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتی كەركووك – گەرمیانی پارتی، گوتیشی: "بەپێی ئەو زانیاریانەی لەلایەن قەوارە ناڕازییەكانی كەركووكەوە بڵاو دەبنەوە،  دەگوترێ سندووقەكانی ھەڵبژاردن بەر لە ئەنجامدانی پڕۆسەكە بردراون بۆ سلێمانی و بەرنامەیان بۆ دانراوە".

لەبارەی چارەنووسی ئەنجامەكان لەو سنوورەی پارتی بەشداری كردووە، دیاری حوسێن گوتی: "سكاڵا تۆمار كراوە، ھەموو لایەنەكانی كوردستان لە كەلار و چەمچەماڵ و گەرمیان بە گشتی ناڕازین لە ئەنجامەكان، جگە لە یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، ئێستایش چاوەڕێی كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی عێراقین بزانین چ بڕیارێك دەدات لەبارەی چارەنووسی ئەنجامی ئەو ناوچانە، ئێمەیش وەك پارتی دیموكراتی كوردستان گومانمان بۆ پەیدا بووە و سكاڵامان تۆمار كردووە".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار