شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا: ساخته‌كاری لە دیالە، کوردی لە کورسیێک بێبەش کرد

خانه‌قین-KDP.info- به‌رپرسی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان له خانه‌قین گوتی، به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن رازی نین و ساخته‌كاریی زۆر كراوه، "سكاڵامان تۆمار كردووه."
به‌رپرسی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان له خانه‌قین، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی ئاشكرا كراون لێ رازی نه‌بووین و به ته‌مای دوو ئه‌وه‌نده بووین، چونكه ئه‌گه‌ر ساخته‌كاریی نه‌كرایه له‌لایه‌ن لایه‌نێكی سیاسیی كوردییەوە، ئێمه ده‌نگی زۆرمان به ده‌ست ده‌هێنا، به تایبه‌ت له ناوچه‌ی ساوا ئاغا ساخته‌كارییه‌كی بێ ئه‌ندازه كرا و، پێشتر به‌رنامه‌ی بۆ دارێژرابوو."
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا گوتیشی، "سه‌ره‌ڕای ئه‌و ساخته‌كارییه زۆره ئێمه 9هه‌زارو500 ده‌نگمان به ده‌ست هێناوه، به‌ڵام ئه‌و لایه‌نه كه 25هه‌زار ده‌نگی هێناوه، ئه‌گه‌ر ساخته‌كاری نه‌بووایه، پێنج هه‌زار ده‌نگی نه‌ده‌هێنا. ئێمه له‌ناو خه‌ڵك بووین، بەڵام ساخته‌كاری بووە هۆی ئەوەی ده‌نگی ئێمه كه‌م بكات، به‌ڵگه‌مان هه‌یه كه ئه‌و ناوچانه‌ی عه‌ره‌ب لێی ده‌سته‌ڵاتدار بووه له سه‌عدیه و مه‌نده‌لی، ئێمه ده‌نگی زیاترمان هێناوه و له جه‌له‌ولایش ته‌نها 300 ده‌نگمان جیاوازی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وان ساخته‌كاریی زۆریان له خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری كردووه و ده‌نگی ئێمه‌ش كه‌می كرد، به‌مه‌ش كورد له كورسی بێبه‌ش بوو."
شێخ مسته‌فا گوتیشی کە، به هۆی ئه‌و ساخته‌كارییه‌ی كه له ناوچه‌كه كراوه، سكاڵایان تۆمار كردووه.
بڵند ئیبراهیم




