٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لێژنەی باڵای ئەمنی داوا دەکات، لە کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان تەقە نەکەن

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info-  لێژنەی باڵای ئەمنیی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان داوا لە ھاووڵاتیانی کوردستان دەکات، لە کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردن تەقەی خۆشی نەکەن.

لە ڕایگەیێندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێردراوە، لێژنەی باڵای ئەمنیی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان، داوا لە ھاووڵاتیانی تەقەی خۆشی نەکەنە و هەروەها ئەوەش ڕاگەیێندراوە "ھەرکەسێک تەقە بکات و پشێوی بنێتەوە، رێکاری یاسایی بەرانبەری دەگرینە بەر."

فایزە کۆیی
 

هەواڵی پەیوەندیدار