غه‌زوان حامید: حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستكاری ده‌نگه‌كانی شه‌به‌كی كردووه و سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین

مووسڵ-KDP.info- كاندیدی لیستی ته‌یار ئه‌حرار- شه‌به‌ك- له مووسڵ گوتی، سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌كردن له خه‌ڵك و رێگریكردن له بریكارانیان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا، حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستكاری ئه‌نجامی ده‌نگدانیان كردووه و، سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن.
زۆر سەرچاوە دەڵێن، حه‌شدی شه‌عبی، ده‌شتی نه‌ینه‌وای داگیر كردووه و به‌رده‌وامیش پێشێلكاریی به‌رامبه‌ر به پێكهاته‌كان ئه‌نجام ده‌دات. بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش كاندیدیان هه‌بووه بۆ كورسیی كۆتای پێكهاته‌كان، لەو پێناوەشدا هه‌ڕه‌شه‌یان له خه‌ڵك ده‌كرد كه دەبێ ده‌نگ به کاندیدی ئه‌وان بده‌ن.
غه‌زوان حامید، كاندیدی كۆتای شه‌به‌ك له لیستی ته‌یار ئه‌حرار شه‌به‌ك له مووسڵ، دەڵێ، حه‌شدی شه‌عبی له مووسڵ ته‌زویرێكی زۆریان كرد و به جلی مه‌ده‌نییەوە له‌ناو بنكه‌كانی ده‌نگدان هه‌ڕه‌شه‌یان له خه‌ڵك ده‌كرد کە نابێ ده‌نگ به ئەحرار شەبەک بده‌ن.
حامید بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان جەختی کردەوە "بریكاره‌كانی ئێمه‌یان له بنكه‌كان كردنه ده‌ره‌وه و ئه‌نجامه‌كانیشیان به ئێمه و بریكاره‌كان نه‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌وێ ده‌سته‌ڵاتدار بوون و ئێمه‌ش بێده‌سته‌ڵات. هادی عامری كاندیدێكی هه‌بوو و حه‌شدی شه‌عبی بۆ ئه‌و كاریان ده‌كرد."
غه‌زوان حامید گوتیشی، "سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ساخته‌كاری و رێگریكردن و هه‌ڕه‌شه‌كردن له كوردانی شه‌به‌ك، ده‌ستكاریی ئه‌نجامه‌كانیشیان كردووه و "شه‌ش هه‌زار ده‌نگمان زیاتر به ده‌ست هێناوه. بەڵام ئه‌وان دەڵێن گوایە زیاتر له 13هه‌زار ده‌نگیان هێناوه، كه ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ك راست نییه و قبووڵكراویش نییه، بۆیه رازی نابین و سكاڵایشمان له كۆمسیۆن تۆمار كردووه."
بڵند ئیبراهیم




