ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی: سپاس بۆ متمانەی خەڵكی کوردستان.. هەمیشە پارێزەرتانین

هه‌ولێر-KDP.info- به‌رپرسی دەزگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، جیا له سلێمانی، له پارێزگاكانی دیكه له ده‌نگه‌كانی خۆیان رازین و به‌راورد به رابردوویش ده‌نگیان زۆر زیادی كردووە، "سوپاسی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین كه بە متمانه‌یان به پارتی کردەوە و پادداشتیان دایەوە."
ئەگەرچی هێشتا بە فەرمی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان رانه‌گه‌یێندراوه، به‌ڵام وەک خەسرۆ گۆران گوتی، ڕاستە لە سلێمانی گرفت هەبووە، بەڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك و مووسڵ رازین.
به‌رپرسی دەزگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، خه‌سرۆ گۆران، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند "ئه‌م جاره‌ش به‌راورد به هه‌ڵبژاردنی رابردوو ده‌نگه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر زیادی كردووه، له هه‌ولێر له ٨ كورسی كه‌متر ناهێنین و له دهۆك ١٠كورسییه و له مووسڵ له پێشه‌وه‌ی لیسته‌كانین، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ده‌نگی ئاواره‌كان فه‌رز نه‌كراون، له دیاله و به‌غدایش كاندیدمان هه‌یه هێشتا دیار نییه ئه‌نجامه‌كان چۆنه."
دەربارەی ئەو ئەنجامە بەراییانەی لە سلێمانی ڕاگەیێندراون، خه‌سرۆ گۆران گوتی، "وەکچۆن له سلێمانی هیچ لایه‌نێك به ئه‌نجامه‌كان رازی نین، ئێمه‌ش پێی رازی نین.
هه‌موو لایه‌نه‌كان دژی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ن و ئێمەش وه‌كو پارتی سكاڵامان تۆمار كردووه."
خەسرۆ گۆران بە پێویستی زانی لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیی پارتییەوە پێزانینی حزبەکەی بە خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ڕابگەیێنێ و گوتی "له‌م هه‌ڵبژاردنهدا پارتییان پادداشت كرد"، زیاتری لەوبارەوە گوت "چونكه پارتی پارێزگاری له هه‌ولێر و دهۆك كرد؛ شەڕی پردێ و سحێلا و مه‌حموودیه و زومماری كرد، ئه‌مه كه‌م نه‌بوو. سوپاسی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین كه جارێكی دیكه متمانه‌یان به پارتی كرده‌وه، چونكه بۆ خه‌ڵك ڕوون بووه‌وە لای پارتی پۆست و پله گرینگ نین له به‌غدا، بەلای پارتییەوە گرینگ پاراستنی كوردستانه."
بڵند ئیبراهیم




