مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی له دیاله: گۆڕانكاری له ده‌نگی ئێمەش كراوه
_(1)__2018_05_13_h19m3s14__HK.jpg)
دیاله-KDP.info- به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له دیاله گوتی، له سنووری پارێزگای دیاله هاوشێوه‌ی سلێمانی گۆڕانكاری له ده‌نگه‌كانییاندا كراوه و سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن، چونكه له هه‌ندێك ویستگه كادیران و كاندیدەکانیان، خۆیان ده‌نگیان داوه، کەچی هیچیان بۆ هه‌ژمار نه‌كراوه.
ئیبراهیم عه‌زیز، به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له دیاله، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له سنووری دیاله و به‌تایبه‌ت له خانه‌قین و جه‌له‌ولا و سه‌عدیه و شاره‌بان ته‌زویری زۆر کراوه و گۆڕانكاری له ده‌نگه‌كان كراوه، چونكه له هه‌ندێك وێستگه 20 كادیری ئێمه چوون ده‌نگ بدەن، یه‌ك ده‌نگیان بۆ هه‌ژمار نه‌كراوه و له وێستگه‌ی دیكه هه‌بووه كاندیدی ئێمه چوارسه‌د كه‌س له خزم و كه‌سوكاری چوون ده‌نگیان داوه 40 ده‌نگی بۆ هه‌ژمار كراوه، بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مه جێگه‌ی قبوڵكردن نییه و به‌و ئه‌نجامانه‌ش ڕازی نابین."
ئیبراهیم عه‌زیز گوتی: "جگه له‌وه‌ش، هه‌ره‌شه له خه‌ڵكی ئێمه ده‌كرێت و شه‌وی ڕابردوو چوونه‌ته سه‌ر ماڵی دایكی كاندیدێكی ئێمه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردووه، کە پێویسته شاره‌بان جێ بێڵێت و ناوچه‌كه چۆڵ بكات، گه‌رنا دێن خانووه‌كه‌یان دەڕووخێنن."
عه‌زیز ڕوونیشی كرده‌وه: "ئه‌و لایه‌نه‌ی له سلێمانی گۆڕانكاری له ده‌نگه‌كاندا كردووه، هەر ئه‌و لایه‌نه له خانه‌قینیش هه‌مان كاری كردووه، بۆیه له كۆمسیۆن سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین و ئه‌و ئه‌نجامانه‌مان قبووڵ نییه، چونكه ده‌نگی ئێمه‌یان زۆر كه‌م كردووه."
بڵند ئیبراهیم




