٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە هەڵەبجە ھەڕەشەی کوشتن لە بریکارەکانی پارتی کراوە

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە-KDP.info- شەوی ڕابردوو تەقە لە بارەگای لقی ١٢ی پارتی لە هەڵەبجە کرا و بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستانیش دەڵێ، ھەڕەشەی کوشتن و ئەشکەنجەدان لە بریکارەکانی پارتی کراوە لە زۆربەی بنکەکانی دەنگدان تا ددان بە ئەنجامی ھەڵبژارنی پڕ ساختەکاریدا بنێن.

 

نوورەدین بەشارەتی، بەرپرسی نووسینگەی ھەڵبژاردنەکانی پارتی لە هەڵەبجە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ئەو ساختەکارییە بێوێنەیەی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە کرا، شەوی ڕابردوو لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە تەقە لە بارەگای لقی ١٢ی پارتیمان لە شاری ھەڵەبجە کراوە و خۆشبەختانە جگە لە زیانی ماددی ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە، تەقەکردن لە بارەگاکانمان بۆ جاری یەکەم نییە و ھۆکارەکەیشی بۆ سەرکەوتنی پارتی دەگەڕێتەوە لە ھەڵبژاردنی ڕۆژی شەممەدا."

 

بەشارەتی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ھەر شەوی ڕابردوو لە زۆربەی بنکە و ناوەندەکانی دەنگدان ھەڕەشەی لێدان و کوشتن لە بریکارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کراون، تا ناچار بکرێن ددان بەو ئەنجامە نالۆژیکی و پڕساختەیەدا بنێن، کە خراوەتە ڕوو، بەڵام پارتی جەماوەرەکەی دڵنیا دەکاتەوە ھەڵوێستی ڕوون و ڕاشکاوە لە بەرامبەر ئەو پیلانەی دوێنێ دانرا بوو، چونکە ئەوەی دوێنێ ڕووی داوە لە هەڵەبجە بۆ هەموولایەک روونە، بۆ نموونە لە چەندین بنکە دەنگەکانی پارتی وەک یەکن، ئاشکرایە بەو شێوەیە بە دەست دانراون."

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار