لقی یه‌كی دهۆك: ٨كورسیمان مسۆگه‌ره و چاوه‌ڕوانی ٩یه‌مین

دهۆك-KDP.info- به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی یه‌كی پارتی دیموكراتی وكردستان له دهۆك ڕایگه‌یاند، زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ده‌نگه‌كانی دهۆك بۆ پارتی بووه.
مه‌سعوود سه‌رنی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، ''به‌گوێره‌ی ڕێژه‌ی ده‌نگدان و ده‌نگده‌ری پارتی، ئێمه ٨كورسیمان مسۆگه‌ر كردووه، به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كۆی ده‌نگی ده‌نگده‌رانیش له بنكه‌كانی ده‌نگدان، له چاوه‌ڕوانیی كورسیی ٩یه‌مین.''
گوتیشی، ''به به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ڕێژه به‌رزه‌ی ده‌نگه‌كان، به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێین كه خه‌ڵكی پارتی به خاوه‌نی خۆیان ده‌زانن.''
له سنووری پارێزگای دهۆك، ٧١٨هه‌زار ده‌نگده‌ر هه‌ن و به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانیش ٧٠% ڕێژه‌ی به‌شداری بووه له پرۆسه‌ی ده‌نگدان.
کاروان باعەدری




