شێخ ئەدھەم بارزانی: یەقینمان ھەیە ئامێرهكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە ھاک کراون

سلێمانی-KDPinfo- بهرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، ''لە گومان دەرچووە و یەقینمان ھەیە، ئەو ئامیرەی بۆ ئەم ھەڵبژاردنەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق دانراوە ھاک کراوە، لەگەڵ چەند لایەنێکی تر لەو سنوورە داوا دەکەین دەنگەکان دووبارە بە دەست بژمێردرێنەوە.''
بهرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، شێخ ئەدھەم بارزانی، هاوكات به كهناڵی ئاسمانیی ڕووداوی ڕایگەیاندووه: "ئەو دەزگایەی ئەم جارە بۆ پڕۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق تەرخان کراوە، بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دەورووبەری، بەشێوەیەکی مونەزەم ھاک کراوە و وەھایان لێکردووە کە دەنگەکان بە سوودی لایەنێکی سیاسی بێت.''
شێخ ئهدههم گوتیشی: "ھەموو ئەنجامە بەراییەکانی بە دەستمان گەیشتووە، لە کۆمەڵێک شوێن و وێستگە دیاری دەخات ژمارەی ئێمە چەندە. با ھەندێک نموونە بڵێم، لە زۆربەی وێستگەکان ١٨ و ١٨یان داناوە و لە ھەندێک ویستگەش چەند جارێک ٢٠یان داناوە، بهڵام لە بەرانبەر ئەو دەنگە کەمانەی بۆ ئێمە دانراوە، ھەندێک لایەنی تر سەروو ٧٠٠، و ٨٠٠ و ٩٠٠ دەنگیان بۆ دانراوە، کە دەنگەکان جیاوازییەکی زۆریان تێدایە، ئێمە وەک ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان یەقینـمان ھەیە کە ئەو دەزگایە ھاک کراوە.''
ڕاشیگهیاند، ''وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان داوا لە ھەموو بریکارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم، کە بچووکترین گومانیان لە دەنگەکانی پارتی ھەبوو، ئەو فۆرمەی لەم ئامێرە دێتە دەرەوە، ئیمزای نەکەن."
شێخ ئهدههم بارزانی گوتیشی: "پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ چەند لایەنێکی تر کە وەک ئێمە گومانیان ھەیە یان یەقینیان ھەیە لەو ئامێرە، داوا دەکەین دەنگەکان بە دەست بژمێردرێنـەوە، چونکە ئەنجامەکان زۆر دیار و زەقن و لە حاڵەتی گومان دەرچووە و چۆتە حاڵەتی یەقین. سنووری ھەڵەبجە زۆر ڕوون و ئاشکرایە لە نێو شاری سلێمانی و دەڤەری ڕاپەڕینیش ئەم گومانەمان لا دروست بووە."
وهك بهرپرسی ئهنجوومهنی سهركردایهتیی پارتی له سلێمانی ههڵهبجه گوتی ''دوای تەواو داخستنی بنکەکانی دەنگدان، کارمەندی وێستگەکان کەوتنە جیاکردنەوەی دەنگەکان، بەڵام دوای ئاشکراکردنی ئەنجامە بەراییەکانی وێستگە بە وێستگە، چەند لایەنێکی سیاسی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە گومان و یەقیمنیان لەوە ھەبوو لایەنێکی سیاسیی دیاریکراو دەنگەکانی ئەو لایەنانەی کەمتر نووسیبێـت و، زۆرترین دەنگ و بە جیاوازییەکی زۆرهوه بۆ خۆیان دانراوە.''
فایزە کۆیی




