٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بنکەکانی دەنگدان داخران

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-   وەک بڕیار بوو، سەعات شەش بە کاتی هەولێر، سەرجەم بنکەکانی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان داخران.

بەگوێرەی رووماڵی پەیامنێرانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە تایبەت سەرلەبەیانییکەی، لە زۆر ناوچەی هەرێمی کوردستان گرفت لە ئامێری دەنگدان هەبووە و بە هۆیەوە کێشەی بۆ پڕۆسەی دەنگدان دروست کردووە، لە هەندێ ناوەندی دەنگدانیش، نموونەی چەند بنکەیەک لە سلێمانی، بە هۆی لەکارکەوتنی ئامێرەوە بە شێوە کلاسیکەکە دەنگ دراوە؛ هەروەها رێژەی دەنگدان لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان تا ساتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە بەم شێوەیە بووە:
دهۆک: ٧٠%
هەولێر: ٥٥
سلیمانی: ٥٢%
رواندز: ٦٨%
چۆمان ٧٢%
شەقڵاوە ٥٢%
هەڵەبجە: ٤٨
مێرگەسۆر: ٩٤
سیدەکان ٧٣%
رانیە: ٥٥
ئامیدی: ٧٨%
سێمێڵ: ٨٠
زاخۆ: ٨٠
سەیدسادق ٥٣%
نەینەوا ٤٢%

ئاکرێ: ٧٣
کۆیە ٤٠%

بەردەڕەش ٧٤%

سۆران ٦٥%

 

هەواڵی پەیوەندیدار