بەشێکی دەنگدەرانی ھەولێر لە مافی دەنگدان بێبەش کران

هەولێر-KDP.info- بەشێکی دەنگدەرانی ھەولێر بە هۆی داخلنەکردنی کۆدی کارتەکانیان بێبەش بوون لە مافی دەنگدان و بەرپرسێکی کۆمسیۆنیش دەڵێ، لە بەغداوە کۆدی ئەم کارتانە داخل نەکراون.
ھاووڵاتی فەرھاد خالید، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ژمارەیەکی زۆری دەنگدەر ھەن لە ھەولێر کە پێشتر کێشەی کارتی بایۆمەتریان ھەبووە و لە لایەن کۆمسیۆنەوە پسووولەیان پێ دراوە تا لە ڕۆژی ھەڵبژاردندا بتوانن بەشداری بکەن، بەڵام ئەمڕۆ کە چووینە بنکەی دەنگدان ڕێگەیان پێ نەداین، چونکە گوتیان ناوتان ھەیە و کۆدەکە داخڵی ئامێرەکە ناکرێت لە لایەن کۆمسیۆنەوە."
بە گوێرەی زانیاریی هاووڵاتیان نیزیکەی سێ ھەزار کەس بەو ھۆیەوە بێبەش دەکرێن لە مافی دەنگدان، هەروەک فەرهاد خالید گوتی: "لەگەڵ بەرپرسانی کۆمسیۆن چەندین جار قسەمان کرد، بەڵام بۆیان چارە نەکردین."
قاسم مەحموود، سەرپەرشتیاری بنکەی مەلا فەندی لە ھەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کر: "چارەکردنی ئەو کێشەیە لە دەستەڵاتی ئێمەدا نییە، بەڵام بەشێکیان بایۆمەتریان کردووە و کارتی نوێیان وەرنەگرتووە، ئەوانە ئامێرەکە کارتی کۆنیان ناخوێنێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێکیان مافی دەنگدانیان ھەبوو پسوڵەیان لەگەڵدابوو کەچی کۆمسیۆن لە بەغدا کۆدەکەیانی داخڵی ئامێر نەکردووە."
قائید میرۆ




