٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە سۆران 60%، چۆمان 70%، ڕواندز 69% دەنگیان داوە

سەرچاوە: KDP.info
 
سۆران-KDP.info- لە سۆران ڕێژەی دەنگدان تا كاتژمێر 4 گەیشتووەتە 60%، لە مێرگەسۆریش 94% و پرۆسەی هەڵبژاردن بە شێوەیەكی ئاسایی بەڕێوە دەچێت، ڕێژەی دەنگدان لەو سنوورە لە ڕێژەیەكی زۆر بەرزدایە و زۆربەی زۆری خەڵكی ئەو سنوورە دەنگی خۆیان داوە، لە سنووری شارۆچكەی چۆمانیش نزیكەی 70%ی خەڵكی ناوچەكە دەنگی خۆیان داوە، هەروەها لە سنووری قەزای ڕواندزیش زیاتر لە 16 هەزار كەس مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ڕێژەیە تا ئێستا 69%ی خەڵكی ناوچەكە دەنگیان داوە.
 
مەغدید عەریف، قایمقامی شارۆچكەی سۆران بەوەكالەت، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "تا سەعات 4 ڕێژەی دەنگدان لە سنووری شارۆچكەی سۆران كە 128 هەزار هاووڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە گەیشتووەتە 60%، لە ڕێگەی ماڵپەڕی پارتییەوە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین ئەوانەی كە تا ئێستا دەنگیان نەداوە سەردانی بنكەكان بكەن و دەنگی خۆیان بدەن."
 
غەفوور ئەحمەد، قایمقامی شارۆچكەی مێرگەسۆر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوتی: "پرۆسەی هەڵبژاردن بە شێوەیەكی ئاسایی لە ناوچەكە بەڕێوە دەچێت، ڕێژەی دەنگدان لە سنووری قەزای مێرگەسۆر لە ڕێژەیەكی زۆر بەرزدایە و زۆربەی زۆری خەڵكی ئەو سنوورە دەنگی خۆیان داوە، ئەوانەی كە ماویشن لەو ماوەیەدا كە ماوە دەنگ دەدەن".
بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی، لە مێرگەسۆر ٩٤%ی خەڵکی دەنگیان داوە.
 
ئەحمەد قادر، قایمقامی شارۆچكەی چۆمانیش، بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە سنووری شارۆچكەی چۆمان نزیكەی 70% خەڵكی ناوچەكە بەشدارییان لە هەڵبژاردندا كردووە، چاوەڕوان دەكرێت لەو ماوەی كە ماوە ڕێژەكە بە شێوەیەكی باش بەرز بێتەوە، چونكە قەڵەباڵغییەكی زۆر لە بەردەم بنكەكانی دەنگداندا هەیە و هاووڵاتیان دەنگ دەدەن."
 
لە لایەكی دیكەوە، كوێستان ئەحمەد، قایمقامی شارۆچكەی ڕواندز، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد: "لە سنووری ڕواندز زیاتر لە 16 هەزار كەس مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ڕێژەیە تا ئێستا 69%ی خەڵكی ناوچەكە دەنگیان داوە و ئەوانی دیكەش كە تا ئێستا دەنگیان نەداوە خۆیان بەپەلە دەگەیەننە بنكەكان و دەنگی خۆیان دەدەن، بۆیە پێشبینی دەكرێت تا ئێوارە ڕێژەكە زۆر بەرز بێتەوە".
 
 
 
ڕابین شێروانی
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار