بڵند ئیسماعیل: لە دەوروبەری ھەولێر ڕێژەی بەشداریکردن گەیشتووەتە ٦٥%

هەولێر-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی لە ھەولێر دهڵێ، پڕۆسەی دەنگدان لە دەوروبەری ھەولێر بە ئاسایی بەڕێوە دەچێت و دەڵێ، لە ھەندێ شوێن ڕێژەی بەشداریکردن گەیشتووەتە ٦٥%، تا کۆتاییی پڕۆسەکەش ڕێژەکە زۆر بەرز دەبێتەوە.
بڵند ئیسماعیل، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پڕۆسەی دەنگدان لە سنووری دەوروبەری ھەولێر بە ئاسایی بەڕێوە دەچێت و تەنیا لە ھەندێ بنکە کێشەی وەستانی ئامێرەکان ھەیە و ئەویش دوای پەیوەندیکردن بە کۆمسیۆن چارە کراون، دەنگدەران لە دەوروبەری ھەولێر لەگەڵ کردنەوەی دەرگای بنکەکانی دەنگدان بە شێوەیەکی ئاسایی ڕوویان لە دەنگدان کردووە و ئازادیشن لەوەی دەنگ بە کام لیست دەدەن، بێ ئەوەی ھیچ گرفتێک بو دەنگدەر دروست بکرێت."
بەرپرسی لقی ١٦ گوتیشی: "ژمارەیەکی زۆری ئاوارەی پارێزگای نەینەواش لە سنووری دەوروبەری ھەولێر بنکەیان بۆ کراوەتەوە و ئێمە پێشبینی دەکەین ژمارەیەکی زۆری ئاوارەکان دەنگ بە لیستی ١٨٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن."
پێوهست به ڕێژەی بەشداریکردنیش، بڵند ئیسماعیل گوتی: "لە ھەندێ شوێن ڕێژەکەی جیاوازە، واتە لە ھەر ناوچەیەک ڕێژەیەک تۆمار کراوە، بەڵام بە گشتی ڕێژەی بەشداریکردن زۆر باشە، چونکە تا کاتژمێر ٤ی ئیوارە ڕێژەی بەشداریکردن لە ھەندێ شوێن گەیشتووەتە سەرووی ٦٥% و بگرە زیاتریش، لەبارەی لیستی پارتیشمانەوە بێگومان لە دەوروبەری ھەولێر دەنگی پارتی زیاترە و پێشبینی دەکەین دەنگێکی باش بەدەست بێنین."
قائید میرۆ




