عومەر ئۆرەیی: ٦٢%ی خەڵکی ئامێدی دەنگیان داوە و ڕێژەكە بەرزیش دەبێتەوە

ئامێدی-KDP.info- بەرپرسی لقی 18ی پارتی لە ئامێدی ڕایگەیاند، تا كاژمێر 3ی دوای نیوەڕۆ زیاتر لە 62%ی خەڵكی سنووری ئامێدی دەنگی خۆیان داوە، كە زیاتر لە 61 هەزار كەس لەو سنوورە مافی دەنگدانیان هەیە، ئێستاش قەڵەباڵغیەكی زۆر هەیە و ڕێژەكە بەرە بەرە بەرز دەبێتەوە.
عومەر ئۆرەیی، بەرپرسی لقی 18ی پارتی لە ئامێدی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "سەرەڕای هەبوونی كێشەی ئامێرەكان كە لە 7 بنكە تا سەعات 9 كاریان نەكردووە و هاووڵاتیان نەیانتوانیوە دەنگ بدەن، بەڵام پرۆسەی هەڵبژاردن بەبێ كێشە بەڕێوە دەچێت و هیچ كێشەیەك نییە، ئەوەش كاریگەریی خۆی هەبوو لەسەر ڕێژەی بەشداریكردنی هاووڵاتیان."
بەرپرسی لقی 18ی پارتی گوتیشی: "لە هەموو بنكەكان قەڵەباڵغییەكی زۆر هەیە، تا كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ، خەڵكی سنووری ئامێدی زیاتر لە 62% دەنگیان داوە، داواش لە خەڵكی خۆمان دەكەین ئەوانەی تا ئێستا دەنگیان نەداوە دەنگی خۆیان بدەن".
ڕابین شێروانی




