ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی: خڕووقاتی زۆرمان بهرامبهر کراوە و سکاڵامان تۆمار کردووە

سلێمانی-KDP.info- گوتەبێژی پارتی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ڕێژەی بەشداریکردنی هاووڵاتیانی سلێمانی لە پرۆسەی دەنگداندا کەمە، هاوکات ئەوەش ڕوون دەکاتەوە، لە چواردەوری شار چەندین خڕووقات بەرانبەر کادیر و لایەنگرانی پارتی کراوە.
عەتا شێخ حهسهن، گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە سلێمانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پرۆسەی دەنگدان لە ناو شاری سلێمانی ئاساییە، بەڵام ڕێژەی هاووڵاتیانی بەشدار زۆر کەمە".
گوتەبێژهی پارتی لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی ئەو شارە، ئەوەیشی ئاشکرا کرد، لە دەرەوەی شاری سلێمانی پێشێلکاری کراوە و گوتیشی: "لە شارەدێی بیارەی هەورامان هێزێکی چەکدار چوونەتە ناو بنکەیەکی دەنگدان و تەقەیان بەسەر دەنگدەراندا کردووە، لە کاتێکدا بە گوێرەی یاسا و لە کاتی دەنگداندا نابێ هیچ هێزێکی چەکدار نیزیکی بنکەکانی دەنگدان ببنەوە، بۆیە ئەوەشیان کردووە، چونکە دەزانن لەو شوێنە پارتی زۆرینەیە، تا ماوەیەکیش بنکەکەیان داخستووە، لە سەید سادقیش ڕێگرییان لە لایەنگران و ئەندامانمان کردووە بچنە بنکەکان و دەنگ بدەن".
ناوبراو هێمایشی بۆ ئەوە کرد: "بە ژمارەی تەلەفۆن نامەیان بۆ چەندین ئەندام و لایەنگری پارتی لەو سنوورە ناردووە و هەڕەشەیان لێ کراوە، بەشداریی دەنگدان نەکەن."
عەتا نایشارێتەوە، کە لە بەرانبەر ئەو پێشێلکارییانەدا سکاڵایان تۆمار کردووە و لێی بێدەنگ نەبوون.
خێڵان بەختیار




