هیوا ئەحمەد مستەفا: ڕێژەی بەشداریكردن زۆر باشە.. لەبەردەم بنكەكان قەرەباڵغییەكی زۆر هەیە

شەقڵاوە-KDP.info- بە گوێرەی زانیاریی لقی ٢٤ی سەفین، لەبەر لەکارکەوتنی ئامێری دەنگدان ٣ بنکەی دەنگدان وەستاون و نیزیکەی ٢ هەزار کەس دەنگیان نەداوە.
هیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی و بەرپرسی لقی 24ی سەفین، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی دیار كرد: "لە سەنتەری شارۆچكەی شەقڵاوە 18 هەزار كەس مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ڕێژەیە 7 هەزار كەس دەنگیان داوە، پرۆسەی هەڵبژاردن لە شەقڵاوە بە شێوەیەكی باش و بە هێمنی بەڕێوەدەچێت، ڕێژەی بەشداریكردن زۆر باشە و لەبەردەم بنكەكان قەرەباڵغییەكی زۆر هەیە و هاووڵاتیان ڕوو لە بنكەكان دەكەن و دەنگی خۆیان دەدەن، لە هەریریش زیاتر لە 50%ی خەڵك دەنگیان داوە، لە باسرمە زیاتر لە 50%ی خەڵك دەنگیان داوە، بەڵام لە سێ بنكە كێشە هەبوو و تا ئێستاش كێشەكە چارە نەكراوە، بۆیە بە شێوەیەكی گشتی بە كۆیەشەوە تا نیوەڕۆ نزیكەی 32% خەڵك دەنگیان داوە."
ڕوونیشی كردەوە: "لە باسرمە لەبەر لەكاركەوتنی ئامێرەكان زیاتر لە 2 هەزار كەس دەنگی نەدا و گەڕانەوە ماڵەوە، بارانبارینیش هۆكارێكی دیكە بوو كە خەڵك لە نۆرە نەبێت و بچێتەوە و دەنگ نەدات، لە هەندێك شوێنی دیكەش كێشەی دەنگدان هەبوو، بەڵام دواتر كێشەكە چارە كرا، بەڵام ئەوەی باسرمە هێشتا ئامێرەكان چاك نەكراونەتەوە".
ڕابین شێروانی




