لە بنکەی ئەحمەدی خانی له هەولێر، ڕێژەی دهنگدهر ٥٠%ـی تێپەڕاند

هەولێر-KDP.info- لە بنکەی ئەحمەدی خانی لە شاری هەولێر، ڕێژەی بەشداربوون پەنجا لە سەدی تێپەڕاند.
بهگوێرهی زانیارییهكانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان كه له سهرچاوهیهكی بنكهكهوه دهستی كهوتووه، لە بنکەی ئەحمەدی خانی لە شاری هەولێر، کە لە هەشت ویستگە پێکاتووە، (۳۹٥۰) هاووڵاتی مافی دەنگدانی هەیە، (۱۹٤۰) هاووڵاتی دەنگیان داوە. ئەو ڕێژەیەش بۆ بەشداریکردن، بە نزیکەیی دەکاتە پەنجا لەڤسەدی ڕێژەی بەشداربوون.
شیاوی باسه، هاووڵاتیان بە ڕێژەیەکی زیاتر بەراورد بە نیوەی یەکەمی پڕۆسەکە(بهیانییهكهی) ڕویان لە بنکەکە کردووە.
سەرباز واحد




